نوچە.نێت
هونەرمەند کازم ساهر، دەگەرێتەوە بۆ پرۆگرامی the voice kids”.
the voice kids” بەرنامەیەکی هونەریە لە کەناڵی mbc، لەلایەن چەند هونەرمەندێکەوە وەک لیژنەی دادوەر پێشکەش دەکرێت، بۆ دەرخستن و توانای مناڵانی بەهرەمەندی دەنگ خۆش .
ماوەیەک لەمەوبەر کازم ساهر وەک لیژنەی دادوەر بەشداری پرۆگرامی the voice kids دەکرد، بەڵام دوای تەواو بونی بەرنامەکە، بریاری دابوو، کە ئیتر واز بێنێت و بەردەوام نەبێت بەهۆی ئەوەی دڵی زۆر لە مناڵانی بەشدار بوی بەرنامەکە زویر بووە.
بە پێی سایتی mbc . دوای ماوەیەکی زۆر فکر کردنەوە هەوڵدانێکی زۆر لەگەڵ هونەرمەندی ناوبراوو، کازم ساهر بریار دەدات بگەرێتەوە ناو پرۆگرامی the voice kids” بۆ زیاتر دەرخستنی بەهرەی مناڵان و خزمەت کردنیان لە بواری هونەری دەنگ خۆشیدا.
لەلایەکی تر،بەپێی هەمان سەرچاوە، کە ئاماژەی پێ دەکات” کە ئەگەر کازم ساهر، نەگەرێتەوە ناو پرۆگرامەکە، بریار دەدرێت گۆرانی بێژ محەمەد عەساف،وەک ئەندامی لیژنەی دادوەری لەشوێنی کازم ساهر دابنرێت و بەشداری پرۆگرامەکە بکات، بەڵام دواجار کازم ساهر بریاری گەرانەوە دەدات و محەمەد عەساف، بێ هیوا دەبێت.


