نوچەنێت
ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرکردایەتی ئەدهەم بارزانی، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد و لەلایەن ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەکەوە پێشوازی لێ کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە 26-7-2017، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئەدهەم بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی پارتی و چەند ئەندامێکی دیکەی ئەنجومەنەکە، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانیان کردووە و لەلایەن عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی گۆڕانەوە پێشوازییان لێ کراوە.
ئەو شاندەی پارتی بە مەبەستی پیرۆزباییکردن لە دانانی ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن سەردانی گۆڕانی کردووە.