نوچەنێت
پارێزگاری كه‌ركوك لە پەیامێکدا پیرۆزبایی له ڕێكخه‌ری گشتی نوێی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی ده‌كات.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك، له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كرد، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنییه‌وه، وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه كرد..
له په‌یامه‌كه‌ی پارێزگاری كه‌ركوكدا هاتووه: زۆر دڵخۆشین به هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتی نوێی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌روه‌ك پیرۆزبایی له ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین له كاره‌كانتاندا و خوازیارین ئه‌و ئه‌ركانه ته‌واو بكه‌ن كه خه‌باتگێری كۆچكردوو نه‌وشیروان مسته‌فا دیاری كردبوو.
له په‌یامه‌كه‌یدا دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ڵێت، ئێمه دڵنیاین، كه ئێوه‌ی به‌ڕێز بۆ خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن و بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌وڵ ده‌ده‌ن، له‌م دۆخه‌دا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی سه‌رجه‌م پرسه سیاسی و ئابوری و یاساییه‌كان و زه‌مینه سازكردن، بۆ ئه‌نجامدانی ریفڕاندۆمێكی سه‌ركه‌وتوو.