نوچەنێت
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان نامه‌یه‌كى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى رێکخەری گشتی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات و رایگەیاند “ئێمه به هیوا و گه‌شبینییه‌وه ده‌ڕوانینه وه‌رگرتنى ئه‌م پێگه‌یه له‌لایه‌ن به‌ڕێزتانه‌وه، به وه‌رگرتنى پۆستى یه‌كه‌مى هێزێكى گرنگى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان وه‌ك بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، به‌ڕێزتان قۆناغێكى تازه له خه‌بات و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تى ده‌گرنه ئه‌ستۆ”.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا هەروەها دەڵێت “ئومێدیشمان زۆره، كه ئامانجه هاوبه‌شه‌كانى هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان له به‌دیهێنانى مافه ره‌واكانى گه‌له‌كه‌مان، واده‌كات هه‌موومان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و لایه‌نه‌كانى دیكه بتوانین چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكه‌ین”.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
به‌ڕێز عومه‌رى سه‌ید عه‌لى،
رێكخه‌رى گشتی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان
سڵاو و ڕێز..
به‌بۆنه‌ى ههڵبژاردنتانهوه به ڕێكخه‌رى گشتی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، به‌گه‌رمى پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازم. پیرۆزبایى له به‌ڕێزان ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و سه‌ركردایه‌تیى تازه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌م، هیوادارم له كار و ئه‌ركه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو بن.
به وه‌رگرتنى پۆستى یه‌كه‌مى هێزێكى گرنگى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان وه‌ك بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، به‌ڕێزتان قۆناغێكى تازه له خه‌بات و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تى ده‌گرنه ئه‌ستۆ، ئهلقهیهكى دیكه‌ش ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و زنجیره خه‌بات و تێكۆشانه‌ى كه ساڵانێكى دوور و درێژ و ته‌مه‌نێكى پێشمه‌رگایه‌تى و خه‌بات و كوردایه‌تى له‌پێناو كوردستاندا به‌ڕێتان كردووه.
ئێمه به هیوا و گه‌شبینییه‌وه ده‌ڕوانینه وه‌رگرتنى ئه‌م پێگه‌یه له‌لایه‌ن به‌ڕێزتانه‌وه، ئومێدیشمان زۆره كه ئامانجه هاوبه‌شه‌كانى هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان له به‌دیهێنانى مافه ڕه‌واكانى گه‌له‌كه‌مان، واده‌كات هه‌موومان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و لایه‌نه‌كانى دیكه بتوانین چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكه‌ین و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى ئه‌مڕۆ بۆ گه‌لى كوردستان هاتۆته ئاراوه، به باشترین شێوه بۆ به‌رژەوه‌ندیى كوردستان و به‌دیهێنانى ماف و خه‌ونه‌كانى، كه به درێژایى سه‌تان ساڵ خه‌باتى بۆ كردووه و شه‌هید و خوێن و قوربانى بۆ داوه، بقۆزینه‌وه.
دووباره پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م، سه‌ركه‌وتوو بن.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
25-7-2017