تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموکراتی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئومید هه‌یه پارتی و گۆڕان كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، ده‌شڵێت “كوردستان پێویستی به یه‌كڕیزییه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25-7-2017 جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنێكی ناوخۆی جڤاته‌كه‌دا، هه‌ریه‌كه له عومه‌ری سه‌ی عه‌لی، به ڕیكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ستافێكی 6 ئه‌ندامی دیكه‌ی بۆ خانه‌ی راپه‌راندنی بزووتنه‌وه‌کە هه‌ڵبژارد، (هاوشێوه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حێزبه‌كانی دیكه‌یه) هه‌ر زوو لایه‌نه سیاسییه‌كان بروسكه‌ی پیرۆزبایان ئاراسته‌ی بزووتنه‌وه‌كه و رێكخه‌ری نوێ كرد. هاوكات مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیه‌وه پیرۆزبایی له عومه‌ری سه‌ی عه‌لی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، شوان شێخ ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌ی حزبەکەی بۆ هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری نوێ گۆڕان رایگه‌یاند: به بۆنه‌ی خۆنوێكردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری نوێ و خانه‌ی راپه‌ڕاندنی ئەوحزبە، وه‌ك پارتی پیرۆزبایمان لێیان كردووه له رێگه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
شوان شێخ ئه‌حمه‌د هیواخوازە، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌ی گۆڕان ببێته فاكته‌ری لێك نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری گۆڕان و پارتی، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی كردنی وه‌فدی پارتی بۆ لای گۆڕان، به مه‌به‌ستی پیرۆزبای له بزووتنه‌وه‌كه ناوبراو ده‌ڵێت، سه‌ردانی كردنی پارتی بۆ لای گۆڕان ئه‌گه‌ر بكرێت كارێكی باشه و به پێویستی ده‌زانم، چونكه گه‌له‌كه‌مان پێویستی به یه‌كریزییه بۆ گه‌شتن به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی.