نوچەنێت
ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان، دوای دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن، عومەر سەید عەلی، بە 38 دەنگ، بوو بە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان.
رۆژی سێشەممە، 25-7-2017، لە ساڵیادی یەكەم بەشداریی گۆڕان لە پرۆسەی هەڵبژاردن، كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بوو، جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆبووەوە و رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن هەڵبژێردران.
بەگوێرەی زانیارییەکان و بەپێی جیاکردنەوەی دەنگەکان، عومەر سەید عەلی، بە 38 دەنگی ئەندامانی بزووتنەوەی گۆڕان بە “رێکخەری گشتی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان” هەڵبژێردرا.
ئەنجامی دەنگەکانی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان:
محەممەد تۆفیق رەحیم، بە 34 دەنگ بە سكرتێری كاروباری ژوورەكان هەڵبژێردرا
جەمال حاجی محەممەد، بە 39 دەنگ بە سكرتێری كاروباری جڤاتی نیشتمانی، هەڵبژێردرا
رەئووف عوسمان، بە جڤاتی گشتی هەڵبژێردرا
جەلال جەوهەر، بە 37 دەنگ بە سكرتێری كاروباری فراكسیۆنەكان هەڵبژێردرا.
عوسمان حاجی مەحموود، بە 45 دەنگ بە سكرتێری كاروباری باژێڕەكان هەڵبژێردرا.
شۆڕش حاجی، بە 34 دەنگ بە سكرتێری كاروباری خەڵك هەڵبژێردرا.
دەنگی سپی، 6 دەنگ