واشنتۆن هەوڵی گەمارۆدانی ئێران لە سوریا دەدات

0

نوچەنێت-پێگەی المستقبل

تەنها خاڵێک، کە دەکرێ بە دڵنیاییەوە و لە پەیوەندی لە گەڵ سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست پێداگری لە سەر بکرێ، کەم کردنەوەی رۆڵی ئێران و دەسەڵاتی ناوچەیی ئەم وڵاتەیە. هەر لەم پەیوەندییەشدایە، کە کۆنگرێسی ئەمریکا بە رێگای دانانی گەمارۆ بۆ سەر ئێران و سزادانی ئەم وڵاتە، بەم ئاراستەیە هەنگاو دەنێ.

کۆنفڕانسی ریاز و قەیرانی دیپلۆماسی قەتەر، هەر بەم ئاراستەیە پێناسە و خوێندنەوەی بۆ دکرێت. بەم حاڵەشەوە ئیدارەی ترەمپ توانی لە لایەک بەرژەوەندییەکانی خۆی لە کەنداو بپارێزێ و لە لایەکی دیکەشەوە کار بۆ ئاساییکردنەوە پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی ناوچە بکات.

چاودێرانی سیاسی بە وردی سیاسەتەکانی ئەمریکایان لە سوریا، عێراق و پەیوەندی ئەم دوو وڵاتە بە ئێرانەوە خستۆتە ژێر چاودێری. وادێتە بەرچاو، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە رێڕەوی سنووردارکردنی ئێران شێلگیر و پێداگرە و هیچ گۆڕانێک لەم هەڵوێستەی نابیندرێت. ترەمپ لەو کاتەوە جڵەوی دەسەڵاتی لە کۆشكی سپی بە دەستەوە گرتووە، بەردەوام لە هاوکێشە و ململانێی عەرەبی-ئێرانی، لایەنی عەرەبی گرتووە و سەنگی تەواوی بۆ داناوە.

سەرچاوەکانی ئاگادار دەڵێن، کۆد و نیشانەکانی ئەم سیاسەتەی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران لە سوریا خۆی دەردەخات. دەوڵەتی ئەمریکا هەنگاوە سەرەکیەکەی ئەوەیە، کە ئێران و روسیا لێک جیا بکاتەوە، تا بەم رێگەوە قورسایی بدات بە رۆڵی روسیا و بە پێچەوانەوە ئێران دوورەپەرێز و گۆشەگیر بکات.

ئەم دۆخە، دەتوانێ بارستایی و قورسایی رۆڵی ئێران لە ناوچەکە کەمتر بکات. بەم روانگەیەوە و بەلەبەرچاوگرتنی ئەم بابەتە، هەموو ئەگەرەکان لە سوریا لە جێی خۆیدایە و بە دوور لە چاوەڕوانی نین. ئەمریکا ئامادەیە گورزی تەواو عەیاری سەربازی لە سوریا بوەشێنێت، یان بە لانی کەمەوە بە شێوەی سنووردار سوریا بکاتە ئامانج، هاوکات بە رێگەی توندترکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران، حزبوڵڵای لوبنانیش بکاتە ئامانج، سەر باری ئەمانەش میکانیزمێکیی گەرەنتی کراو بۆ وەدیهێنانی ئەم ئامانجانە بوونی نییە.

گەنگەشە و شیکاری هەڵوێستی ژمارەیەک لە سیما ناوسراوەکانی ئیدارەی ترەمپ، بۆ وێنە ماکماستەر، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و جەیمز ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا، کە هەردوویان پێشتر لە عێراق بەرپرسیاریەتی و پۆستی گرنگی سیاسی و ئەمنی و سەربازییان لە ئەستۆ بووە. نیشان دەدات، کە ئەم کەسانە تا چ رادەیەک شارەزای کاروباری تایبەت بە ئێرانن و توانای تێگەیشتن لە خاڵە لاوازەکانی ئێرانیان هەیە. مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکاش ئەزموونی باشیان لەبارەی ئێران کەڵەکە کردووە و هیچ بە دوور نییە، لە سەر بنەمای ئەم ئەزموون و خوێندنەوانە. هەڵوێست و بڕیاری نوێ لە دژی ئێران نەرگرنەبەر.

لە پەیوەندی لە گەڵ رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و گروپی 1+5، ئیدارەی ئەمریکا روانگەی پێشووی خۆی سەبارەت بە پێداچوونەوە بە رێککەوتنەکە وەلا ناوە و بە پارێزەوە مامەڵەی لە گەڵ دەکات، چونکە تێگەیشتووە ئەم بابەتە، بابەتێکی ئاسان و سادە نییە. بە گوتەی سەرچاوەکانی ئاگادار، بێ گومان ئیدارەی نوێی ئەمریکا لە بارەی رێککەوتنەکە رێوشوێنی توندتر دەگرێتە بەردەم و لە پەیوەندی لە گەڵ دوو تەوەری دیکەی وەک تیرۆریزم و مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، تاران سزا دەدات. بەم حاڵەشەوە، پێناچێ ئەمریکا لە رێککەوتنەکە بکشێتەوە، چونکە تاقە وڵات نەبووە، کە واژۆی لە سەر کردبێ و دەبی لایەنەکانی دیکەی ئەم رێککەوتنە بخوێنێتەوە. هەروەک چۆن گەیشتن بەم رێککەوتنە چەند ساڵی خایاندووە، کشانەوە لێی بەهەمان شێوەی تێچووی خۆی هەیە.

چاودێران پێێان وایە هیچ ئەگەرێک بەدی ناکرێ، کە نێشان بدات تاران گۆڕانکاری بە سەر سیاسەتەکانی خۆی دێنی، بەڵكوو تا دێ توندڕەوتر و بێباکتر دەبێ، بۆ ئەم مەبەستەش دوو شێوەی باوی خۆی رەچاو دەکات. نەرمی نواندنی رواڵەتی و سیاسەتی توندوتیژ لەناو خۆیدا. بە سەرنج دان بەوەی، کە ئەگەری کەمبوونەوەی ناکۆکیەکانی تاران و واشنتۆن، ئەگەرێکی لاوازە و پێناچی پێکبێن، هەر بۆیە چاوەڕوان دەکرێ تادێ هەل و مەرجەکە توندتر و قەیراناوی تر بێت. لە ئەنجامدا، نزیکبوونەوەی ئەمریکا و ئێران بەرەدوام دەبێت و هیچ دوور لە چاوەڕوانی نییە، کە روسیا دواجار وای لێ بێت، کە رۆڵی نێوانگیری لە نێوان تاران و واشنتۆن بگێڕی و رێگەیەکی میانە بۆ ئەم دوو وڵاتە بدۆزێتەوە.

تا ئەم کاتە روونە، کە ئێران و حزبوڵڵا بە رێککەوتنی ئەمریکا و روسیا، لە باشوری سوریا پێی خۆشحاڵ نین. ئەم رێککەوتنە دەکرێ ببێتە سەرەتا و زەمینەیەک بۆ سیناریۆ و کاری هاوبەشی ئەم دوو وڵاتە، لە ناوچەکانی دیکەی سوریا. ئەگەر ئەمەش رووبدات، وڵاتانی دیکەی غەیری ئێرانیش، کە لە کایەی سیاسی و سەربازی سوریا بەشدارن، دەبنە پێڕەوی و شوێنکەوتووی ئەو سیاسەت و سیناریۆیانەی، کە مۆسکۆ و واشنتۆن دایدەڕێژن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com