تیمێکی‭ ‬ئەمریکی‭ ‬‭‬بۆ‭ ‬‬چاودێریکردنی‭ ‬ریفراندۆم دەگاتە هەرێمی کوردستان

0

 نوچەنێت-باس

سەرۆکی‭ ‬کۆمسیۆنی‭ ‬باڵای‭ ‬سەربەخۆی‭ ‬هەڵبژاردن‭ ‬و‭ ‬راپرسی‭ ‬رایدەگەیەنێت، لە‭ ‬کۆتایی‭ ‬ئەم‭ ‬مانگەوە ‬تیمێکی‭ ‬ئەمریکی‭ ‬لە‭ ‬ئاستی‭ ‬باڵا‭ ‬بۆ‭ ‬پرسی‭ ‬چاودێریکردنی‭ ‬ریفراندۆم‭ ‬بۆ‭ ‬سەربەخۆیی دەگایە کوردستان.

هەندرێن‭ ‬محەمەد، سەرۆکی‭ ‬کۆمسیۆنی‭ ‬باڵای‭ ‬سەربەخۆی‭ ‬هەڵبژاردن‭ ‬و‭ ‬راپرسی لە هەریمی کوردستان‭ ‬گوتیشی ‬”ئەو‭ ‬تیمە‭ ‬لە‭ ‬بواری‭ ‬پڕۆسەی‭ ‬هەڵبژاردن‭ ‬و‭ ‬رێکخراوە‭ ‬دیموکراسییەکاندا‭ ‬کار‭ ‬دەکەن،‭ ‬هەروەها‭ ‬چاودێریی‭ ‬پڕۆسەی‭ ‬ریفراندۆم‭ ‬و‭ ‬هەڵبژاردن‭ ‬و‭ ‬رێکارەکانی‭ ‬پڕۆسەکە‭ ‬دەکەن،‭ ‬هەر‭ ‬بۆیەش‭ ‬ماوەیەک‭ ‬پێش‭ ‬پڕۆسەکە‭ ‬دێنە‭ ‬کوردستان“‭.‬

ئەو‭ ‬بەرپرسەی‭ ‬کۆمسیۆن‭ ‬ئاماژەی‭ ‬بەوەش‭ ‬دا،‭ ‬ئەو‭ ‬تیمە‭ ‬باوەڕپێکراوی‭ ‬جیهانییە‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬زۆر‭ ‬وڵاتدا‭ ‬چاودێریی‭ ‬پڕۆسەی‭ ‬ریفراندۆم‭ ‬و‭ ‬هەڵبژاردنیان‭ ‬کردووە،‭ ‬گوتیشی‭ ‬”دوای‭ ‬پڕۆسەی‭ ‬ریفراندۆم‭ ‬و‭ ‬هەڵبژاردن،‭ ‬ئەو‭ ‬تیمە‭ ‬راپۆرتی‭ ‬خۆی‭ ‬لەسەر‭ ‬چۆنیەتیی‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬پڕۆسەکە‭ ‬بڵاو‭ ‬دەکاتەوە،‭ ‬کە‭ ‬راپۆرتەکانیان‭ ‬قورسایی‭ ‬نێودەوڵەتییان‭ ‬هەیە،‭ ‬ئەگەر‭ ‬بێت‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬شێوەیەکی‭ ‬ئەرێنی‭ ‬باس‭ ‬لە‭ ‬چۆنیەتیی‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬پڕۆسەکە‭ ‬بکەن،‭ ‬ئەوا‭ ‬راپۆرتەکانیان‭ ‬کاریگەرییان‭ ‬دەبێت‭ ‬بۆ‭ ‬دانپێدانانی‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬بە‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬پرۆسەکە،‭ ‬چونکە‭ ‬ئەو‭ ‬تیمە‭ ‬بڕواپێکراوی‭ ‬جیهانین،‭ ‬کە‭ ‬لەو‭ ‬بوارەدا‭ ‬کار‭ ‬دەکەن‭ ‬و‭ ‬پێشتر‭ ‬هەڵسەنگاندن‭ ‬بۆ‭ ‬کارەکانیان‭ ‬کراوە“‭.‬

هەندرێن‭ ‬محەمەد‭ ‬جەختی‭ ‬لەسەر‭ ‬ئەوەش‭ ‬کردەوە،‭ ‬پڕۆسەی‭ ‬ریفراندۆم‭ ‬لە‭ ‬هەرێمی‭ ‬کوردستان‭ ‬بە‭ ‬پێوەری‭ ‬نێودەوڵەتی‭ ‬بەڕێوە‭ ‬دەچێت‭ ‬و‭ ‬پێشبینیی‭ ‬هاتنی‭ ‬تیمی‭ ‬دیکەی‭ ‬وڵاتانی‭ ‬دیکەش‭ ‬دەکەن  ‬گوتی‭ ‬”بەپێی‭ ‬ئەو‭ ‬بڕیارانەی‭ ‬بەدەست‭ ‬ئێمە‭ ‬گەیشتوون،‭ ‬لە‭ ‬ئاستی‭ ‬باڵادا‭ ‬تیمی‭ ‬دیکەش‭ ‬لە‭ ‬وڵاتانی‭ ‬جیاجیای‭ ‬ئەوروپایی‭ ‬و‭ ‬جیهانی‭ ‬بۆ‭ ‬چاودێرییکردنی‭ ‬پڕۆسەکە‭ ‬دێنە‭ ‬کوردستان،‭ ‬بەڵام‭ ‬زۆربەیان‭ ‬لە‭ ‬ناوەڕاستی‭ ‬مانگی‭ ‬هەشت‭ ‬و‭ ‬سەرەتای‭ ‬مانگی‭ ‬9دا،‭ ‬کە‭ ‬پڕۆسەکەی‭ ‬تیادا‭ ‬ئەنجام‭ ‬دەدرێت،‭ ‬دەگەنە‭ ‬کوردستان“‭.‬

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com