نوچەنێت
پارێزگاری كه‌ركوك رایدەگەیەنێت، قه‌زای حه‌ویجه بووه‌ته داڵده و مۆڵگه‌یه‌ك بۆ تیرۆریستانی داعش و دەشلێت “دەبێت په‌له‌بكرێت له‌ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه”.
قه‌زای حه‌ویجه‌و چه‌ند ناحیه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری، له‌مانگی حه‌وتی ساڵی 2014 وه كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌ستی داعش و تائێستا هیچ واده‌یه‌ك دیارینه‌كراوه بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه.
بەگوێرەی راگه‌یه‌نراوێكی پارێزگای كه‌ركوك، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری کەرکوک، ئه‌مڕۆ سێشەممە 24-7-2017 له‌میانه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رانی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌كه رایگه‌یاند “قه‌زای حه‌ویجه بووه‌ته داڵده و مۆڵگه‌یه‌ك بۆ تیرۆریستانی داعش كه رۆژ له دوای رۆژ ئه‌و روبه‌ره‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه بوو له كه‌م بونه‌وه‌دایه”.
پارێزگاری كه‌ركوك گوتیشی”به‌هۆی سه‌ختی ئه‌و بارودۆخه‌ی دانیشتوانی ئه‌و قه‌زایه تیایدا ده‌ژین، دەبێت په‌له‌بكرێت له‌ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه و دەورو بەری”.
هاوکات نەجمەدین داواش دەکات، کە ئه‌و ئاوارانه‌ی ناوچه‌كانیان ئازادكراون بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، چونكه ناتوانرێت ژیان و خزمه‌تگوزارییه‌كان، وه‌ك خۆی لێبێته‌وه گه‌ر ئه‌و ئاوارانه نه‌گه‌ڕێنه‌وه.