مەلاکرێکار داوا لەخەڵکی کوردستان دەکات داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارتی و یەکێتی بكه‌ن
مامۆستا کرێکار: پارتی و یەکێتی چی‌یان پێ هاتۆته دی زیاتر له حوكمی زاتیه‌كه‌ی بارزانی كه له سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆكدا چه‌سپاندی
نوچەنێت
مەلا کرێکار لە پەیامێکدا کە بە پەیامی ژمارە پێنج ناسراوە ئاراستەی خەڵکی کوردستانی کردووە رایدەگەیەنێت “ده‌سه‌ڵاته‌ی پارتی یه‌كێتی له هیچ لایه‌نێكیه‌وه جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا نیه كه له ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌دا كه‌وتوونه‌ته به‌ر سۆنامی رق و قینی جه‌ماوه‌رو ناسۆری كه‌ڵه‌كه‌كراوی ناخ و داخی هه‌ر هه‌موو چینه مه‌حروومه‌كانی گه‌لان” و داوا لەخەڵکی کوردستان دەکات بەڵێ بکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەردوو حزبی حاکم و خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکاتەوە کە پارتی و یەکێتی بەرگەی رقی جەماوەر ناگرن.
مامۆستا کرێکار لە پەیامەکەیدا پارتی و یەکێتی بە دوو حزبی “تاغوت” ناو دەبات و پەڕلەمان و حکومەتی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێم بە”گوڵی پلاستیکی” دەناسێنێت و دەڵێت”دوو حزبی تاغووتی پارتی و یه‌كێتی كه كۆمه‌ڵێك گوڵی پلاستیكیان له میدیاكانیانه‌وه به ناوی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نیشان داوه، له كاتی به‌رگریی له خۆیان و ره‌فتاره فیرعه‌ونیه‌كانیاندا ده‌ڵێن بارودۆخی كوردستان له ووڵاتانی شۆرِشگرتوو جیاوازه‌و ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداربن له پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم “.
کرێکار لە پەیامەکەیدا پێی وایە کە دەسەڵاتی کوردی نەیتوانیوە زیاتر لەوە بەدەست بهێنێت کە مەلامستەفای بارزانی ساڵی ١٩٧٤ بەدەستی هێناوە دەڵێت” ده‌ستیان له كه‌ركوك و ناوچه دابرِاوه‌كان هه‌ڵگرت و رازی بوونه‌وه به‌و حوكمه زاتییه‌ی به‌عسی رماو له 1970دا دای به مه‌لامسته‌فا بارزانی!! ئێستا چی‌یان زیاتر له حوكمی زاتیه‌كه‌ی بارزانی كه له سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆكدا چه‌سپاندی پێ هاتۆته دی؟! ئه‌دی شه‌رِ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی 1974 له‌سه‌ر كه‌ركوك نه‌بوو؟! ئه‌دی بۆچی ئێستا هه‌روا ئاسان له‌ده‌ست كورديان كرده‌وه؟! ئه‌مما گه‌نده‌ڵیی و دزی و گزییان ئه‌وه به شاهێدی ده‌زگاكانی دنیای ده‌رێ و چاودێرانی ناوه‌وه‌و پشترِاست به هه‌زاران به‌ڵگه ده‌یسه‌لمێنێت كه له هه‌موو ئه‌و سه‌رۆك و حكومه‌تانه خراپترن كه میلله‌ته‌كانیان بوێرانه لێییان راپه‌رِیوون و داوا ده‌كه‌ن له پشت سفرێكی مێژوودا ریز بن.” پێشی وایە کە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان له “بن عه‌لی و موباره‌ك و قه‌زافی و عه‌لی عبدالله ساڵح، ئازادترو ئازاتر نین”.
مامۆستا کرێکار هەر لەو پەیامەیدا کە ئاراستەی خەڵکی کوردستانی کوردووە دەڵێت”ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی پارتی یه‌كێتی له هیچ لایه‌نێكیه‌وه جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا نیه كه له ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌دا كه‌وتوونه‌ته به‌ر سۆنامی رق و قینی جه‌ماوه‌رو ناسۆری كه‌ڵه‌كه‌كراوی ناخ و داخی هه‌ر هه‌موو چینه مه‌حروومه‌كانی گه‌لان”.. و بەرپرسیارەتی خاوبونەوەی ئینتیمانی کوردایەتی و بودەڵکردنی کەسایەتی تاکی کورد دەخاتە ئەستۆی هەموو بەرپرسانی حزبی پارتی و یەکێتی و و دەڵێت”هه‌موو به‌رپرسانی حزبیی پارتی و یه‌كێتی به‌رپرسن له بوده‌ڵه كردنی كه‌سایه‌تی تاكی كوردییدا.. به‌رپرسن له پوچه‌ڵكردنی فیكر‌و پوكانه‌وه‌ی غیره‌تی خه‌بات و خاو كردنه‌وه‌ی ئینتیمای كوردایه‌تی.. به‌رپرسن له لاوازبوونی قیه‌می كوردیی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان.. به‌رپرسن له بێ خاوه‌ن بوونی گه‌نجی كورد‌و په‌رته‌وازه بوونیان له ووڵاتانی دنیادا.. بۆیه ده‌بێت ئێوه‌ی شۆرِشگێرِانی كوردیش وه‌كو شۆرِشگێِرانی تونس و میسر داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و دوو حزبه تاوانكاره بكه‌ن و له ئێستاوه پلانی دادگایی كردنی سه‌رانیان دارِێژن .. له ئێستاوه مه‌له‌فی دادگایی یه‌ك یه‌كی به‌رپرسه‌كانیان به دۆكۆمێنته‌وه ئاماده بكه‌ن”..
لە پەیامەکەیدا کرێکار روو لەخەڵکی هەولێرو بادینان دەکات دەڵێت” هه‌لی ئه‌وه ره‌خساوه خۆ بۆ شۆرِشێكی پشوودرێژانه ئاماده بكه‌ن و به جورئه‌ته‌وه داخوازییه‌كی وا گه‌وره‌ش بخه‌نه به‌ر ده‌ست جه‌ماوه‌ره‌كه‌و به یه‌ك ده‌نگ بڵێن: به‌ڵێ بۆ بنیاتنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستانی و به‌ڵێ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو حزبی حاكم: پارتی و یه‌كێتی .. به جورئه‌ته‌وه ئه‌م داخوازییه كاریگه‌ره هه‌ڵگرن و له‌وه‌ش دڵنیابن كه خوای كارزانتان له‌گه‌ڵدایه‌و جه‌ماوه‌ری له‌بن نه‌هاتووی ئه‌و میلله‌ته به‌شخواروه‌ش پشتگیرتانه.. به جورئه‌ته‌وه ئه‌م داخوازییه هه‌ڵگرن و دڵنیابن پارتی و یه‌كێتی زۆر له هێزی ده‌وڵه‌تیی مه‌ركه‌زییانه‌ی بن عه‌لی و حوسنی موباره‌ك و دوو حزبه‌كه‌یان لاوازترن.. هیچیان به‌رگه‌ی شاڵاوی رقی پیرۆزی ئه‌و جه‌ماوه‌ره ناگرێت كه بیست ساڵه ئاخی ناسۆریان له‌ده‌ست هه‌ڵده‌كێشێت خۆتان ئاماده كه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌عاتی سفردا ببنه پێشرِه‌وی میلله‌ت بۆ گۆرِانكارییه‌ك كه چاوی هه‌موومانی پێ رۆشن بێته‌وه‌و هه‌نگاو هه‌نگاو خه‌ونه‌كانمان بهێنێته دی”..