نوچەنێت: تایبەت
سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان رایدەگەیەنێت، له كۆبوونهوهكهیان لهگهڵ یهكێتی لەپێناو سەرخستنی کرداری سیاسی جەختیان لەوە کردەوە “ئەوان ئامادەن بۆ هەرجۆرە رێککەوتنێك، کە بکرێت لە نێوان لایەنە سیاسییەکان”.
لهچوارچێوهی سهردانهكانی یهكێتی نیشتمانی کوردستان بۆ لای حزب و لایهنه سیاسییەکانی باشوری کوردستان، ئهمڕۆ دووشەممە 24-7-2017، شاندی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان لهگهڵ حزب و لایهنه پێكهاتهكانی توركمان و مهسیحی و ئهرمهن كۆبووه.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، محەمەد ئیلخانی، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان، لە کوردستان سەبارەت بەناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی یەکێتی لهگهڵ پێكهاتهكان، مهسیحی و ئهرمهن رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە سێ تەوەر کرا، کە بریتی بوون لە خستنەڕووی سەردانی شاندەکەی یەکێتی بۆ ئێران، بابەتی گشتپرسی و ئەو هەوڵانەی، کە ئێستا دەدرێن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و دواپێشهاتەکانی کوردستان.
سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان، هەنگاوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆکاراکردنەوەی پەرلەمان و دانیشتنی بێمەرج لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بەگرنگ وەسفکرد و گوتیشی “لەئێستادا هەنگاوێکی باشنراوە بۆ نزیكکردنەوەی لایەنەسیاسییەکان، بەتایبەت دوای هەنگاوەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ دانیشتنی بێ مەرج لەگەڵ گۆڕان”.
ئیلخانی گەشبینە بەوەی، کە لە ئێستادا ئومێدێک هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و ناوخۆییەکانی هەرێمی وەدستان و دەڵێت “لەئێستادا چاوەڕوانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین، بۆئەوەی لەپڕۆسەی گشتپرسی سەرجەم لایەنە کانی باشوری کوردستان بەژداربن، بۆئەوەی بتوانین بەهەموومان ئەم پڕۆسە نیشتمانیە سەربخەین”.
محەمەد ئیلخیانی سەبارەت بەهەڵوێستی ئێران دەڵێت “شاندەکەی یەکێتی پێیان گوتین، کەئەوان بەئێران یان راگەیاندووە ئێمە نەك تەنها بەناوی یەکێتی بەڵکو بەناوی ئەو 15 حزبەی کەبڕیاری گشتپرسیمان قسەدەکەین، هەروەها بەرگریمان کردووە و گوتوومانە ئەمە بڕیاری خەڵکی کوردستانە”.