نادیە موراد سەردانی پەرلەمانی ئیسرائیل دەکات

0

نوچەنێت-رووداو
نادیە موراد، باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێس)، گوتارێکی لەبارەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی پێشکەشکرد.

لەکاتی هێرشی داعش بۆ شنگال لە مانگی ئابی 2014دا، نادیە موراد تەمەن 24 ساڵ، لەلایەن چەکدارانی رێکخراوەکە رفێندرا و پاشان کڕین و فرۆشتنی پێوە کرا، دواتر لەدەستی داعش رزگاری بوو. دوای رزگاربوونیشی بە گێڕانەوەی ئازارەكانی نێوبانگێكی زۆری پەیداكرد. هەروەها لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە باڵیۆزی نیازپاکی بۆ رزگاربووانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستنیشانکراوە.

رۆژی دووشەممە 24-7-2017، نادیە موراد، کچە رزگاربووی دەستی داعش و باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پەرلەمانی ئیسرائیل گوتارێکی پێشکەشکرد. 

نادیە لە گوتارەکەیدا باسی لێکچوونەکانی جینۆسایدی جووەکان “هۆلۆکۆست”ی لەگەڵ جینۆسایدی کوردانی ئێزدی کرد لەلایەن داعشەوە.

نادیە موراد هەروەها باسی مەینەتی و ئازارەکانی خۆی کرد کاتێک لەژێر دەستی داعشدا بووە و دواتر رزگاری بووە. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com