پارتی: لەگەڵ یەکێتی لەسەر هەموو شتێک پێکهاتووین

0

نوچەنێت

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە گەڵ یەکێتی کۆبوونەوەیەکی زۆرباشمان کرد و تێگەیشتنێکی زۆر باش لەنێوان هەردوولادا هەبوو. دەشڵێت “لەسەر هەموو شتێک پێکهاتووین”.

مەکتەبی سیاسی پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە و بەگوێرەی زانیاریییەکان، کۆبوونەوەکە زۆر باش و بەرهەمدار بووە، هەردوولا لەبارەی گشتپرسی و کاراکردنەوەی بێمەرجی پەرلەمان بە تایبەتی گفتوگۆیان کردووە. 

مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند “هیچ شتێک نەماوە لەگەڵ یەکێتی لە سەری رێکنەکەوین، لەسەر هەموو شتێک پێکهاتووین”.

شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە ئەنجامی سەردانەکەی بۆ تاران بە مەکتەبی سیاسی پارتیان گوتووە، ئێران لە گەڵ گشتپرسیدا نییە، بەڵام دڵنیایان کردوون بڕیارەکە دەستەجەمعییە، سیاسەتی بەغدا کوردستانی ناچارکرد بڕیاری گشتپرسی بدات.

گوتەبێژی پارتی داوا دەکات گۆڕان بەدەنگ کاراکردنەوەی بێ مەرجی پەرلەمانەوە بێت، بۆ ئەوەی کۆتایی بە ناکۆکی و دابەشبوونی ناوخۆی بهێنرێت و دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە.

مەحموود محەممەد، ئەندام و گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند “کۆبوونەوەیەکی زۆرباشمان کرد و تێگەیشتنێکی زۆر باش لەنێوان هەردوولادا هەبوو، مەبەستی ئەوان تاوتووێکردنی سەردانەکەیان بوو بۆ ئێران، کە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجامیانداوە”.

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی “دوای ئەوەی ئێمە رازیبووین پەرلەمان بەبێ مەرج کارابکرێتەوە، بزانین گۆڕان چی هەیە، وەک ئەوەی ئێمە مەرجمان نییە، دەبێت ئەوانیش مەرجیان نەبێت، بۆ ئەوەی ئیشوکارەکان بەڕێوەبچێت، چونکە ئێمە پرسێکی نەتەوەی و نیشتمانیمان لەپێشە ئەویش گشتپرسییە”.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com