
کەناڵێکی تری ئاسمانی ئیسلامی، لەکوردستان دەستی پەخشکرد
نوچەنێت
ئەمرۆ پەخشی کەناڵی ئاسمانی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان، لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات بەناوی کەناڵی رابوون، دەستی پەخشی ئەزمونی کرد.
صدیق عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی بەهۆی کردنەوەی پەخشی کەناڵەکەیان، پەیامێکی پیرۆزبایی رادەگەیەنێت و لە پەیامەکەیدا داوا دەکات كار‌و به‌رنامه‌كانی کەناڵەکە”وابێت كه له شه‌رعی ئیسلام لانه‌دات ، زیاتر په‌ره بدات به بانگه‌وازی ئیسلامی ، هه‌موومان نیه‌ته‌كانمان پاك بكه‌ینه‌وه ته‌نها و ته‌نها له‌به‌ر خوا بێ ئه‌گه‌ر وابكه‌ین سه‌ركه‌وتنی تر چاوه‌ڕوانمانه ،داوا له هه‌موو ڕاگه‌یاند كار‌و بانگخوازان ده‌كه‌م كه كه‌ناڵی رابون به كه‌ناڵی خۆیان بزانن هاوكاری بكه‌ن ، پێویسته هه‌موو لایه‌كمان هاوكاری ئه‌م كه‌ناڵه بین له‌رووی ماددی و مه‌عنه‌ویه‌وه تا بتوانێت خزمه‌تێكی به‌رچاو بكات به گه‌لی موسڵمانی كورد”.
بۆ بینینی پەخشی كەناڵی ئاسمانی رابوون
(مانگی دەستكردی نایلسات- تردد(10892) (H) (27500)
دەقی پەیامەکەی رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی
سم الله الرحمن الرحیم
[إن تنصروا الله ینصركم و یپبت أقدامكم]
السلام علیكم
په‌یامی پیرۆزبایی
به بۆنه‌ی ده‌ست پێ كردنی په‌خشی كه‌ناڵی ئاسمانی رابون
پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی خۆم و مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندن و ئه‌ندامان ولایه‌نگران و دۆستان وموسڵمانی كورد زمان له هه‌رشوێنێك ده‌كه‌م كه هه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی مێژووی بزووتنه‌وه بكه‌ین پڕه له‌سه‌روه‌ری، به‌رده‌وام له هه‌موو بواره‌كان خزمه‌تی به‌رچاوی كردووه و به‌شی ڕاگه‌یاندنیش به‌شێكی گه‌وره بووه له‌و خزمه‌ته، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی یه‌كه‌م كه‌ناڵی ئیسلامی دامه‌زراند له دوای ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری 1991 به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌وه كه ڕووی كرده بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی نه‌توانرا بكرێته كه‌ناڵی ئاسمانی، به‌رده‌وامیش له‌هه‌وڵدابووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی دابنێت به‌ڵام به شێوازێكی خۆماڵی ، تا زیاتر خزمه‌تی ئیسلام و موسڵمانانی پێ بكات ، بۆیه دوای ئه‌و هه‌وڵ وماندووبونه توانرا ئه‌مرۆ لۆگۆی كه‌ناڵی رابونی ئیسلامی زمانحالی بزووتنه‌وه‌ی ئسلامی بچێته سه‌رمانگی ده‌ستكردی نیل سات، په‌خشی كه‌ناڵی ئاسمانی رابوون ئاواتی چه‌ندین ساڵی رابونی ئیسلامی هێنایه دی، ئه‌وه‌یش جێگای فه‌خرو شانازیی یه كه توانرا به پشتیوانی خوای گه‌وره و لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌م كه‌ناڵه ئاسمانیه دابنرێت، ان شا ْالله ده‌بێته مایه‌ی خێر‌و خۆشی موسڵمانان و كه‌ناڵی رابونی ئیسلامی ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلام و ڕابوونی ئیسلامی بێت ،بۆیه لێره‌وه داواتان لێ ده‌كه‌م، كار‌و به‌رنامه‌كانی وابێت كه له شه‌رعی ئیسلام لانه‌دات ، زیاتر په‌ره بدات به بانگه‌وازی ئیسلامی ، هه‌موومان نیه‌ته‌كانمان پاك بكه‌ینه‌وه ته‌نها و ته‌نها له‌به‌ر خوا بێ ئه‌گه‌ر وابكه‌ین سه‌ركه‌وتنی تر چاوه‌ڕوانمانه ،داوا له هه‌موو ڕاگه‌یاند كار‌و بانگخوازان ده‌كه‌م كه كه‌ناڵی رابون به كه‌ناڵی خۆیان بزانن هاوكاری بكه‌ن ، پێویسته هه‌موو لایه‌كمان هاوكاری ئه‌م كه‌ناڵه بین له‌رووی ماددی و مه‌عنه‌ویه‌وه تا بتوانێت خزمه‌تێكی به‌رچاو بكات به گه‌لی موسڵمانی كورد ،په‌ره بدرێت به كلتوری كورد‌و كوردستان تا كلتوری ناحه‌زانی ئیسلام زاڵنه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌لتوره جوانه‌ی كه‌هه‌مانه ،وه لێره‌وه ده‌ستی یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌ندامان ده‌كوشم كه ماندوو بوون له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه ، دووباره پیرۆزبایی له‌مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌م كه به‌رده‌وام پێشه‌نگ بوون له كاره‌كانیان بێ ئه‌وه‌ی ماندووبن خوای گه‌وره به‌ره‌كه‌ت بكاته كارتان و ماندوویش نه‌بن له‌كار كردن به‌ڕاستی ئێوه خاوه‌ن وه‌فاو به‌ئه‌مه‌ك بوون به‌رده‌وام انشا ْالله هه‌روایش ده‌بن
هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازم
والسلام علیكم و رحمه الله و بركاته
صدیق عبدالعزیز محمد
رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
به‌رواری 29/5/2012