
مالیکی: ئەفسەرانی بەعس دەگێڕێتەوە سوپاو چەک بەسەر لایەنگرانیدا دابەش دەکات
نوچەنێت
لە کۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە نەینەوا، نوری مالیکی بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەک دەدات، بۆ گەڕاندنەوەی ئەفسەرانی سوپاى پێشووی عێراق، لەلایەکی تریشەوە چەک بەسەر لایەنگرانیدا دابەش دەکات.
لە کۆبونەوەکەدا وێڕای جەختکردنەوەی مالیکی لە خزمەتکردنی شارەکەو گرنگی دان بە دەسەڵاتی پارێزگاکان، فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی دا بۆ گەڕانەوەی ئەفسەرانی پێشووی سوپای عێراق، لەسەردەمی بەعس و دەستکردنەوەیەیان بە خزمەت لە پارێزگای نەینەوا.
لەلایەکی ترەوە بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی شهتنیوز، لەلایەن سەرۆک وەزیرانةوة، ئهندامان و لایهنگرانى حزبەکەی چهكیان بهسهردا دابەشدەکرێت، ئاژانەسەکە زانیاری ئەوەشی هەیە، کە ئۆتۆمبێلەکانی نوسنگەی مالیکی له پارێزگاكانى دیوانیهو بابل چەک بۆ نوسینگهكانى حزبی دهعوهی مالیکی دەگوازنەوە.