یوست هیڵتەرمان: سەربەخۆیی باشوری کوردستان بەو زووانە روونادات

0

نوچەنێت-رووداو

بەڕێوەبەری گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی لەبارەی گشتپرسییەوە رایدەگەیەنێت، ئەنجامی ئەو گشتپرسییە جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ گشتپرسییەکەی ساڵی 2005 دا نابێت. دەشڵێت “سەربەخۆییەکە بەو زووانە روونادات”.

یوست هیڵتەرمان، بەڕێوەبەری گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیایەکی ئەمریکی، لەبارەی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان راگەیاند، ئەو گشتپرسییە ئەنجامێکی جیاوازی ئەوتۆی لەگەڵ گشتپرسییەکەی ساڵی 2005دا نابێت. گوتیشی “ئەوە روونە، کە کورد هەرچییەک بن، بەڵام لە دڵی خۆیاندا سەربەخۆییان دەوێت”. 

لەبارەی کاتی راگەیاندنی دەوڵەتی کوردستانیش بەڕێوەبەری گروپی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان پێیوایە، کە “ئەو سەربەخۆییە بەو زووانە روونادات”. بە باوەری هیڵتەرمان، ئەنجامی ئەو گشتپرسییە دەسەڵات دەدات بە بارزانی کاتێک، کە دەچێتە بەغدا بۆ دانوستاندن بۆ پرسی سەربەخۆیی.

هیڵتەرمان لە بارەی نەبوونی دەرفەتی مێژوویی بۆ کورد بۆ ئەوەی بگەنە سەربەخۆیی و جیاوازی ئەمڕۆی بارودۆخی ناوچەکەش بەراورد بە رابردوو، ئاماژە بەوە دەکات، کە “ئێستا حکومەتی عێراق زۆر لاوازە، هەروەها سوریاش لە شەڕێکی خوێناویدایە، بەڵام هەر یەک لە تورکیا و ئێران لەسەر پێی خۆیان وەستاون”.

یوست هیڵتەرمان، ئەوەش بە کۆسپی سەرەکی دەزانێت لەبەردەم دروستبوونی ئەو دەوڵەتە کوردییە و دەڵێت، تاوەکو ئەو دوو دەوڵەتە وەک ئێستایان بمێنن، ئەوا کورد ناتوانن سەربەخۆ بن، چونکە ئەو دوو وڵاتە سەربەخۆیی کوردەکانی عێراق بە مەترسی دەزانن بۆسەر ئاسایشی نێوخۆی خۆیان بەو پێیەی ژمارەیەکی زۆری کورد لەو دوو وڵاتەدا دەژین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com