تایبه‌ت: نوچه‌نێت
سه‌رۆكی نوێی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌نگاوه‌كانی داهاتووماندا ئاماده‌ی گفتوگۆ و دانوستانین له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر ته‌واوی پرسه ناوخۆیه‌كانی هه‌رێمی كودستان. ده‌شڵێت “پابه‌ندی ده‌ستوری ناوخۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بین”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22-7-2017 جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی جڤاته‌كه كرا و تێیدا به زۆرینه‌ی ده‌نگ د. ره‌ئوف عوسمان، به سه‌رۆكی نوێی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژێردا. هاوكات راسته‌وخۆ سه‌رۆكی نوێی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێته ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌راندن (مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان).
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د. ره‌ئوف عوسمان، سه‌رۆكی نوێی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به كاری داهاتوی جڤاته‌كه‌یان له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی نوێی جڤاتی گشتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌کانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌نجومه‌نێكی باڵای راوێژكاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پرسه تایبه‌تمه‌نده‌كانی تایبه‌ت به گۆڕان، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه بێت بۆ دۆزینه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان درێخی لێ ناكه‌ین.
سه‌رۆكی نوێی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، کە خۆ نوێ كردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی جڤاته‌كه‌مان په‌یامێكه بۆ ئه‌وانه‌ی، كه پێیانوابوو گۆڕان له دوای وه‌فاتی نه‌وشیروان مسته‌فا (رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان) لاواز و بەش بەش ده‌بێت، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كردمان وه‌ڵامێكی باشبوو. ده‌شڵیت “له‌مڕۆوه ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كانمان ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان”.
سه‌باره‌ت به لێك نزیكبوونه‌وه‌یان لە گەڵ پارتی له دوای خۆ رێكخسته‌وەیان، ناوبراو ده‌ڵێت “بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بنه‌مای گفتوگۆ و دانوستان ره‌تناكاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌ی دانوستانین له‌گه‌ل پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌سه‌ر كۆی پرسه سیاسی و داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌ت پرسی بژێوی خه‌ڵك، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ستوری بزووتنه‌وه‌کە مه‌رجه‌عمانه بۆ دانوستان.