
بزوتنەوەو کۆمەڵی ئیسلامی بایکۆتی دانیشتنی پەڕلەمان دەکەن
نوچەنێت
دوای ئەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەرفرەوانترکردنی یاسای لێبوردنی گشتی تا زۆرترین زیندانی بەر لێبوردنەکە بکەون، واژۆی پرۆژە یاساکەی نەکردو گەڕاندیەوە پەڕلەمان، ئەمرۆ جارێکی تر پەڕلەمان دانیشتنی لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە دەستێکردەوەو هەریەک لە فراکسیۆنەکانی کۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی بایکۆتی دانیشتنی پەڕلەمانی کوردستانیان کرد.
لای خۆیەوەی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، لە راگەیاندنێکدا، هۆکاری بایکۆتی دانیشتنی ئەمرۆی پەڕلەمانی بۆ ئەوە گێڕایەوە، کە لەدانیشتنی ئەمرۆی پەڕلەماندا زیندانیانی سیاسی لە لێبوردنەکە دەرکراون.
هەر لەو بارەیەوە عه‌ونی به‌زاز، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند”سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان پێشنیاری كردووه له یاساى لێبوردنى گشتیدا لێخۆشبوو‌ن هه‌موو ئه‌و سزادراو و به‌ندكراوانه بگرێته‌و، كه به‌ڕێككه‌وتن له‌نێوان لایه‌نه‌كانی تاوانكارو تاوانلێكراودا ئه‌نجامدراون”.
ئاماژەی بەوەشکرد کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای ئەوەشێ کردووە، ماوه‌ی سزای حوكمدراوان‌و راگیراوان 30% كه‌مبكرێته‌وه‌و هه‌وڵبدرێت یاساكه هه‌موو ئه‌و به‌ندكراوانه ئازادبكرێن كه مه‌ترسییان بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه نییه”.
دەقی راگەیاندنەکەی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی
له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا كه گفتوگۆكردنی تایبه‌ت بوو به یاسای لێبوردنی گشتی هه‌ردوو فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هۆڵی كۆبونه‌وه‌كه‌یان به‌جێهێشت به‌هۆی ئه‌وه‌ی سزادراوانی سیاسی لێ به‌ده‌ركرا دوای ئه‌وه‌ی پێشنیار كرابوو كه‌سزاكه‌یان به‌رێژه‌ی %30سوك بكرێ كه‌ئه‌مه‌ش بۆداكۆكی كردن بۆ دروستكردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌سپاندنی دادگه‌ری له‌یاساكه‌دا كه‌سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ی پێكردبوو، له‌كاتی گێرانه‌وه‌ی یاساكه بۆ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر گفتوگۆی له‌باره‌وه‌بكرێت.