رووبەڕووبوونەوەى ئەمریکا و ئێران، ئەو کارەى ئۆباما نەیکرد ترەمپ دەیکات؟

0

نوچەنێت- لوبنان دیبەیت

چەند سەرچاوەیەکى تایبەت بە دۆسیەى ئیقلیمى و نێودەوڵەتى بە “لوبنان دیبەیت”یان راگەیاند “رووبەڕوو بوونەوەى سەربازی ئەمریکا و ئێران زۆر نزیکە، لەگەڵ توندبوونى هەڵوێستەکانى ئەمدواییەى هەریەک لە ئەمریکا و ئێران، ویلایەتەیەکگرتووەکان ئەمریکا، ئێران بە گەورەترین مەترسى بۆسەر ئەمنى قەومى ئەمریکا دەبینێت، هاوپەیمانەکانیشى بە هەمان شێوە، بە تایبەتى حزبوڵڵا. هەروەک محەمەد جەعفەرى، فەرماندەى سوپاى پاسدارانیش گوتى، ئەگەر ئەمریکا بەردەوام بێت لە هەڵوێستەکانى بەرامبەر سوپاى پاسداران، ئەوا ناچار دەبێت بنکەکانى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا بە دوورى هەزار کیلۆمەتر لە سنورەکانى ئێران بگوازێتەوە”.

ئەو سەرچاوانە پێیانوایە “ئەم سوربوونەى ئێران لەسەر ئەوەى، کە ئەو بووەتە هێزێکى ئیقلیمى و جیهانى گەورە و تواناى مووشەکى گەورەى هەیە، راگەیاندنێکى راشکاوانەیە بەوەى، کە ئێران ئامادەى هەر شەڕێکە و وەڵامى هەر جوڵەیەکى ئەمریکا دەداتەوە”. ئاماژەشى بەوە کرد، کە “رۆژانى سەرۆک ئۆباما بەسەرچوو، سەرۆک ترەمپ، هەر لەیەکەم رۆژییەوە لە کۆشکى سپى، تانەى لە رێککەوتنى ئەتۆمى نێوان ئەمریکا و ئێراندا، بڕیاریدا رووبەڕووى ئێرانی دا، جا لەڕووى سەربازییەوە بێت یان بە سزا خستنە سەر، ئەمە جگە لەو سزا چاوەڕوانکراوانەى بۆ حزبوڵڵا دەردەچن، کە زۆر لە یاساکانى گەمەکە دەگۆڕێت.

هەروەها دەڵێت، ویلایەتەیەکگرتووەکانى ئەمریکا هەر لە سەرەتاى دەستبەکاربوونى ئەم ئیدارە نوێیەوە، هەوڵى دروستکردنى لۆبى سوننە دەدات، لە لوتکەى کەنداو-ئەمریکا، لە سعودیە کۆکردنەوەى بیر و پڕۆژەى سوننە دەستى پێکرد، تیایدا رێککەوتن، کە هاریکارى هاوبەش لە نێوان ئەمریکا و وڵاتانى کەنداو هەبێت، بە تایبەتى لە رووبەڕوو بوونەوەى تیرۆر و توندوتیژى، ئەمە جگە لەوەى باسى سیاسەتەکانى ئێران و دۆخى ناوچەکە بە گشتى و شەڕى سوریا بە تایەبەتى کرا.

هەروەها پلانەکانى ئەمریکا بەردەوام بوو لەگەڵ ئەو کودەتایەى لە قەتەر و ئەوانەش کرا، کە لەگەڵى بوون، نەک تەنها ئەمریکا، وڵاتانى کەنداویش هەمان هەڵوێستى ئەمریکایان هەبوو، هەڵبژاردنى هەندێک لە دەوڵەتانى کەنداو لەلایەن ئەمریکاوە، بۆ ئەوەى لەگەڵیان رێکبکەوێت، دەگەڕێتەوە بۆ هەڵوێستى ئەو وڵاتانە لە بەرامبەر ئێران و هاوپەیمانەکانى، بە تایبەتى حزبوڵڵا، بەمەش هەموو لایەنە دژەکانى ئێرانى لە یەک بەرەدا کۆکردەوە، بۆ بەهێزکردنى ریزەکانیان و لێدانى ئێران”.

لە بەرامبەردا “چاوەکان لەم قۆناغەدا لەسەر پەیوەندى ئەمریکا و روسیان، کە لە توانایدا هەیە زۆر گۆڕانکارى لە دۆخى سوریا و ناوچەکەش بکات بە گشتى، لە ناویاندا لوبنان، کە ئێستا سەرۆکوەزیرانەکەى خۆى ئامادە دەکات بۆ سەردانێکى گرنگ و یەکلاکەرەوە بۆ واشنتۆن، دواى ئەوە دەرگا لە بەردەم ئەگەر و گۆڕانکارى زۆر دەکاتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com