پێشمه‌رگه‌ هێرشێكی داعشی له‌ نزیك خورماتوو تێكشكاند

0

نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی ئاسایش، رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هێرشێكی چه‌كدارانی داعشیان له‌ نزیك قه‌زای خورماتووی باشوری پارێزگای كه‌ركوك تێكشكاندووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش له‌ دره‌نگانێكی ئێواره‌ی رۆژی هه‌یینیدا هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی پێشمه‌رگه‌، له‌ گوندی زه‌رگه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتی، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانییان به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌ بده‌نه‌وه‌ و تێكیان بشكێنن و زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وره‌ش له‌ چه‌كدارانی داعش بده‌ن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com