
مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی روفاتی ئه‌نفالكراوانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستیپێكرد
نوچەنێت. رووداو
نەهرۆ محەمەد
به به‌شداری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی روفاتی ئه‌نفالكراوانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستیپێكرد و مه‌سعود بارزانی یه‌كه‌م روفاتی به‌خاكسپارد.
كاژێر4ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی روفاتی ئه‌نفالكراوانی مه‌هاری له چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستیپێكرد، سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به خوله‌كێك بێده‌نگی ده‌ستی پێكرد و دواتر چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز خوێندراوه، له پاشان مامۆستایانی ئاینی نوێژی مردوییان له‌سه‌ر رووفاته‌كان كرد.
دوابه‌داوی ئه‌وه‌ش مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م روفاتی به‌خاكسپارد و ئێستاش پرۆسه‌ی به‌خاكسپاردنه‌كه به‌رده‌وامه.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا جگه له مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ریه‌ك له د.به‌رهه‌م ساڵح، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك و ئارام ئه‌حمه‌د، وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی دیكه له گه‌وره به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ن.
پێشتر د.ئومێد سه‌باح، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به (رووداو)ی راگه‌یاند مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كورستان ئه‌مڕۆ به‌شداری له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی روفاتی 730 ئه‌نفالكراوه‌كه‌ی مه‌هاری له چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، مه‌راسیمه‌كه كاژێری 4ی عه‌سری ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شدار ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ روفاتی 730 ئه‌نفالكراوه‌كه‌ی مه‌هاری له شاری سلێمانیه‌وه به‌ره‌و چه‌مچه‌ماڵ به‌رێخرا تاوه‌كو له مه‌راسیمێكی شایسته به ئاماده‌بوونی گه‌وره به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان به خاك بسپێردرێن.
ئارام ئه‌حمه‌د، وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی روفاتی 730 ئه‌نفالكراو بۆ كوردستان، داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه ئه‌مڕۆ بكه‌نه ماته‌مینی گشتی.
فوئاد عوسمان، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌و باره‌وه به (رووداو)ی راگه‌یاند “ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، روفاتی 730 ئه‌نفالكراوه‌كه بۆ چه‌مچه‌ماڵ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه و دوای نیوه‌ڕۆ له مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له چه‌مچه‌ماڵ به خاكی كوردستان ده‌سپێردرێن”.
فوئاد عوسمان ئاشكراشی كرد “ئه‌مڕۆ له رێگای سه‌ره‌كی سلێمانی- تاسلوجه رێوره‌سمێكی نیمچه سه‌ربازی شایسته بۆ روفاته‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت و دوای رێوره‌سمه‌كه، روفاته‌كان به مه‌به‌ستی ناشتنیان بۆ جه‌مچه‌ماڵ ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه”.
دوێنێ دووشه‌ممه، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیر و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی ئیداری و سیاسی، رێوه‌ره‌سمی هێنانه‌وه‌ی روفاتی 730 ئه‌نفالكراوی ناوچه‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه چوو.
له ساڵی 2011، له چه‌ندن گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا له ناوچه‌ی مه‌هاری سه‌ربه پارێزگای دیوانیه روفاتی 730 ئه‌نفالكراو دۆزرانه‌وه كه به‌پێی هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه و ناسنامه‌ی باری شارستانی، زۆربه‌ی روفاته‌كان هی ناوچه‌ی قادركه‌ره‌م، قه‌ره‌هه‌نجیرن.
ئارام ئه‌حمه‌د، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له مه‌راسیمه‌كه رایگه‌یاند “به‌پێی به‌ڵگه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌شێك له‌و ئه‌نفالكراوانه گولـله باران كراون و به‌شێكیشیان به‌زیندوویی خرابوونه ناو چاڵه‌وه”.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ له رێوه‌ڕه‌سمی هێنانه‌وه‌ی روفاتی 730 ئه‌نفالكراوی گه‌رمیان رایگه‌یاند ” جارێكى دیكه دڵ و جه‌رگ و به‌شێكى مێژووى مه‌رگه‌ساتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له خاكی پیرۆزی خۆماندا ده‌نێژینه‌وه، كه هیوادارین نه‌وه‌ی ئێستا و نه‌وه‌كانی داهاتوو، چاویان به‌م جۆره مه‌رگه‌ساته نه‌كه‌وێته‌وه”.
بارزانی گوتیشی “ئه‌و 730 شه‌هیده ته‌نیا له‌سه‌ر یه‌ك شت ئه‌نفالكران و شه‌هیدكران، ئه‌ویش كوردبوون بوو. كه‌واته ئه‌نفال بۆ له‌ناوبردنی كوردبوو، كه‌وابێ ئه‌نفالچییه‌كان دژی ته‌قسیماته‌كانی خوای گه‌وره‌شبوون “.
