نوچە.نێت
هونەرمەندی سوری سۆلاف فواخرجي، رایگەیاند کە بەنیازە بگەرێتەوە بۆ زانکۆ دەست بە خوێندن بکاتەوە لە دیمەشق.
سۆلاف، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فیسبوک، نوسیویەتی” بەم زوانە دەست بە خوێندنی زمانی ئارامی-سریانی دەکات لە زانکۆی دیمەشق”.
سوۆلاف ئەوەش دەخاتە روو کە” هەستێکی قورسە، دوای ئەو هەموو ساڵە جارێکی تر لەسەر کورسی قوتابخانە، دەفتەرو قەڵەم و مامۆستاو هاورێ و ئەرکی قوتابخانە دەست پێ بکەیتەوە”.
ئەو هونەرمەندە دەشڵێت: ئەو بابەتانەی کە لە زانکۆ هەڵی بژاردوە ، فێربونی زمانی ئارامی- سریانیە، مێژوی سوریامان بۆ دەست نیشان دەکات، هەر بۆیە بەخۆشاڵیەوە جارێکی تر بەرو زانکۆ و خوێندن دەست پێ دەکاتەوە دەبێت بە سەردەمێکی تر.
