کۆمسیۆن تاوتوێی داواکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکات

0

نوچەنێت
بەرپرسی بەشی داتا لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بۆ ئەوەی بە فەرمی وەڵامی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی بداتەوە کۆدەبێتەوە، 

رۆژی 19-7-2017 لە فەرمانێکی هەرێمیدا، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رۆژی 1- 11-2017، وەک رۆژی ئەنجامدانی هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دیاریکرد. ئەوە لەکاتێکدایە، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن پرۆسەی گشتپرسی باشووری کوردستانی لەبەردەمدایە، کە بڕیارە لە 25ی ئەیلوولی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی لە کۆبوونەوەدایە بۆ ئەوەی بە فەرمی وەڵامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بداتەوە، کە ئایا دەتوانن لەو ماوەیەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە، هەڵبژاردن بکەن یان نا.

کاروان جەلال، بەرپرسی بەشی داتا لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە (رووداو) راگەیاند “هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێویستی بە توێژینەوەیەکی جددی هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجومەنی کۆمسیاران تاوتوێی ئەو داوایەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی وڵامێکی فەرمی بداتەوە”.

 بەرپرسی بەشی داتا لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان گوتی “لە رووی ئامادەکاری لۆجستییەوە، ئەو رێکارانەی پێویستە کۆمسیۆن بیگرێتەبەر بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و رێک بەڕێوەبچێت و بە جیهانی پیشان بدەین خەڵکی کوردستان لە توانایدایە هاوشێوەی وڵاتانی دیکە هەڵبژاردن ئەنجامبدات. بەڵام ئەو ماوەیەی لەبەردەستی کۆمیسیۆنە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی زۆر کەمە و پێویستیمان بەوە دەبێت ماوەی کارکردنمان دوو بەرامبەر و سێ بەرامبەر بکەین، بۆ ئەوەی بتوانین ئەو پرۆسەیە سەربخەین”.

بەرپرسی بەشی داتا لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان گوتیشی “لە رووی لۆجیستییەوە پێویستیمان بەهێزتر دەبێت و پێویستیمان بە کادری زیاتریش دەبێت بۆ ئەوەی لەو بارەیەوە ئامادەکاری بکەن، بۆ ئەوەی بتوانین لەو ماوە کەمەی لەبەردەستە بتوانین لەو رۆژە هەڵبژاردن ئەنجامبدەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com