چوار لە پێشمەرگە دیلەکان ئازادکراون

0

نوچەنێت
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، چوار پێشمەرگەی دیل لە زیندانێکی رێکخراوی تیرۆرستی داعش ئازادکراون. 

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای شەڕی دژی داعشەوە تا ئێستا، 69 پێشمەرگە بێسەروشوێنن و بە دیلی کەوتوونەتە دەستی داعش.

عیسمەت رەجەب، بەرپرسی لقی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بەو چوار پێشمەرگە دیلە بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە 19-7-2017 هێزە عێراقییەکان لە بەری رۆژئاوا (راست)ی موسڵ زیندانێکی داعشیان دۆزیوەتەوە، کە ژمارەیەک کەسی تێدا بووە.

بەرپرسی لقی 14ی پارتی ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەدواداچوونی بۆ ئەو زانیارییانە کردووە، کە باس لەوە دەکەن چوار پێشمەرگە، کە بە دیلی کەوتبوونە دەستی داعش و لەو زیندانە بوون، بەڵام تەنیا ھەواڵەكە پشتڕاست كراوەتەوە و ھێشتا ناسنامەی ئەو پێشمەرگانە دیار نییە.

بە گوتەی ئەو بەرپرسەکەی پارتی، ئێستا ئەو چوار پێشمەرگەیە لای هێزە عێراقییەکانن و هێشتا نەگەیشتوونەتەوە کوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com