نوچەنێت
ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کە پارتی بە فەرمی داوای کۆبوونەوەی لە گۆڕان کردووە و ئاماده‌یى خۆى نیشان داوه بۆ كاراكردنه‌وه‌ى بێ مه‌رجى په‌رله‌مانى كوردستان. دەشڵێت ” لەسەر گشتپرسی كاردانه‌وه‌كان ئاسایین”.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19-7-2017 به سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆبووه‌وه.
بەپێی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرۆکوەزیران بارزانی، سەبارەت بە دۆخى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان روونیكرده‌وه، كه هه‌وڵه‌كان له‌نێو لایه‌نه سیاسییه‌كاندا بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رده‌وامن و له‌مباره‌یه‌وه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى داواى كۆبوونه‌وه‌ى له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كردووه و ئاماده‌ییى خۆى نیشان داوه بۆ كاراكردنه‌وه‌ى بێ مه‌رجى په‌رله‌مانى كوردستان.
پرسی گشتپرسی باشووری کوردستان تەوەرێکی دیکەی قسەکانی سەرۆکوەزیران بووە و نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە: “گشتپرسی خۆى ئامانج نییه، به‌ڵكوو رێگه‌یه‌كه بۆ ئامانجێكى گه‌وره‌تر كه سه‌ربه‌خۆیى كوردستانه. یه‌كڕیزیى گه‌لى كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش گه‌ره‌نتى سه‌ركه‌وتنى گشتپرسییە و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى گشتپرسی سه‌ربكه‌وێت و دواى ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وینه پرۆسه‌یه‌كى جددیى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه بگەینه ئامانجه مه‌زنه‌كه، كه سه‌ربه‌خۆییە”.
نێچیرڤان بارزانی بە جەختکردنەوە لەوەی گشتپرسی هى هه‌موو گه‌لى كوردستانه و به ته‌نیا هى لایه‌نێك نییه ، گوتى: “له گشتپرسیدا براوه و دۆڕاو نییه و هه‌مووان پێكه‌وه سه‌ركه‌وتوون، وه‌ك چۆن پێچه‌وانه‌كه‌یشى راسته”.
سەبارەت بە كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمییه‌كان لەبارەی گشتپرسی گوتى “كاردانه‌وه‌كان ئاسایین و هه‌ندێكیان تێبینییان له‌سه‌ر كاتى ئه‌نجامدانى گشتپرسی هه‌یه”.
سەرۆکوەزیران هەروەها ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى راسپاردووە “به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان دۆسیەیه‌ك به زانیاریى ورد و ژماره له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى په‌یوه‌ندیدار به په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده بكرێت و تیایدا روون بكرێته‌وه، كه چۆن حكومه‌تى عێراق مامه‌ڵه‌یه‌كى نادادپه‌روه‌رانه و نایاسایى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كردووه و دەیكات، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانى په‌یوه‌ندیدار به پێشمه‌رگه و بودجه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو زیانه‌ى له‌سه‌ر ده‌ستى رژێمه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عێراق به‌ر هه‌رێمى كوردستان كه‌وتووه، به‌تایبه‌تیش قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانیانى ئه‌نفال و وێرانكردنى ژێرخانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها به‌شى هه‌رێمى كوردستان له قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به به‌شداریپێكردنى له سوودمه‌ندبوون له داهات و ده‌سه‌ڵات له عیراق، وێڕاى هاوكارینه‌كردنى هه‌رێمى كوردستان له حه‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران كه پێشوازى لێكردوون”.
سەرۆکوەزیران هەروەها جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه “هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ عیراق به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه بكه‌وێته پرۆسه‌یه‌كى دانوستاندنى ته‌ندروست بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و گه‌یشتنى گه‌لى كوردستان به داوا و مافه ره‌واكانى”.