تایبه‌ت: نوچه‌نێت
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ریفراندۆم پێكه‌وه ئه‌نجامبدرێن. ده‌شڵێت “گومانمان هه‌یه له رۆژی 1-11-2017 هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام بدرێت”.
به‌پێی نوسراوێك، كه واژوی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستانی لەسەرە، تێیدا بارزانی به مه‌رسومێكی هه‌رێمی داوای له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه ئاماده‌كاری پێویست بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێم له رۆژی 1-11-2017.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، به‌هار مه‌حموود، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند: وه‌ك گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانین له كاتی خۆیدا، چونكه پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتییه، به‌ڵام بارزانی له ئێستادا ماوه یاسایه‌كه‌ی ته‌واوبووه، چۆن ده‌توانێت رۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری بكات، كه ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
به‌هار مه‌حمود دەشڵێت، به‌پێی كارنامه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێویسته پێش ئه‌نجامدانی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك، 180 رۆژ پێشتر لە كاتی هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆمسیۆن ئاگادار بكاته‌وه، به‌ڵام ئێستا له‌و 180 رۆژه كه‌متری ماوه، ده‌پرسێت ئایا كۆمسیۆن ده‌توانێت له‌و ماوه كه‌مه‌دا ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردن بكات؟
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه پێویسته هه‌ڵبژاردنه‌كان و ریفراندۆم پێكه‌وه ئه‌نجامبدرێن، چونكه بودجه‌ی كه‌متری ده‌وێ و خه‌ڵكیش له ماوه‌ی مانگێكدا له‌باتی دوو جار، یه‌كجار ده‌چێته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، بۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئاسانتره.
بەهار مەحموود ئاماژه به هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت، له ئێستادا گۆران خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌ی خۆیه‌تی و له كاتی خۆیدا قسه‌ی خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌شداری كردن یان نه‌كردن له هه‌ڵبژاردنێك، كه بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌رسومی بۆ ده‌ربكات.