نوچەنێت-رووداو
ئەمڕۆ چوارشەممە 19-7-2017 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەش دوو بڕیار دەکران.
بەگوتەی ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 30ـی خۆیدا، دوو بڕیاریدا:
یەکەم – لێخۆشبوون لە سزای دارایی و، سوودی بانکی لەسەر ئەو باجدەرانەی لە پێدانی باج دواکەوتوون، بە مەرجێک لە ماوەی 90 رۆژدا باجی بنەڕەتی بدەن.
دووەم – پێدانی ناسناوی زانستی و بەرزکردنەوەی زانستی بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە مامۆستایانی سەر بە میلاکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە نۆی ساڵی 2012ـی پەرلەمانی کوردستان و بە رەچاوکردنی پێوەرەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا.