نوچەنێت
راوێژکارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، تاوەکو 5ی ئەیلول سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکییەکان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی لەهەرێمی کوردستان تەواو دەبن.
رۆژی 7-6-2017، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبێ بەشداری کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی باشوری کوردستان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەش رۆژی 25-9-2017 یان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی باشوری کوردستان راگەیاند.
رۆژی سێشەممە 18-7-2017 هێمن هەورامی راوێژکاری سیاسی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانلە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە و رایگەیاند “تاوەکو 5-9-2017، ئامادەکارییەکانی وەک بودجە، مەرەکەب، کارتی دەنگدان، 43 هەزار سندوقی دەنگدان و گرێبەست بۆ دامەزراندنی کارمەندی پێویست تەواو دەبن”.