جەوهەر نامیق تێکۆشەری گەورەی کورد کۆچی دوای کرد
سەرۆکی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی پەیوەندی و پرسینەوەی بەردەوامیان لەباری تەندروستی جەوهەر نامق سالم هەبووە
نوچەنێت/ سوید
بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە ٢٢/٣ تێکۆشەری گەورەی کورد جەوهەر نامق سالم لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی وڵاتی سوید بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی جگەرەوە کۆچی دوایی کرد، تەها بەرواری کە لە ماوەی نەخۆشییەکەی لە وڵاتی سوید وەک دۆستێکی دێرینی جەوهەر نامق و بەنوێنەرایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ جەوهەر نامیق سالم بووە، بەنوچەنێتی راگەیاند، لەکاتی نەخۆشییەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی پەیوەندی و پرسینەوەی بەردەوامیان لەباری تەندروستی کاک جەوهەر نامق سالم هەبووە.
تەها بەرواری کە بە نوێنەرایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی لەکاتی نەخۆشییەکەی جەوهەر نامیق سالم لەگەڵیان بووە، لەلێدوانێکدا تایبەت بۆ نوچەنێت لەگەڵ سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان و کەسوکارو بنەماڵەی تێکۆشەری جەوهەر نامق سالم وتی”بەداخەوە کورد خەسارێکی گەورەی کرد، بە لەدەستدانی تێکۆشەری گەورەو دڵسۆزی کورد جەوهەر نامق سالم، جێی داخە کە ئەمڕۆ لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی سوید کاک جەوهەر کۆچی دوای کرد”. بەرواری لەباری نەخۆشییەکەی جەوهەر نامیق سالمەوە وتی “جۆری نەخۆشییەکەی بەڕێز کاک جەوهەر شێرپەنجەی جگەربووە پزیشکەکانی ئەو نەخۆشخانەیە کە لەئاستێکی بەرزی جیهانی کار دەکەن ئەو پەڕی هەوڵی خۆیان دا، بەڵام نەیانتوانی کاک جەوهەر لەو نەخۆشییە کوشندە دەرباز بکەن”.
تەها بەرواری دۆستی نزیکی جەوهەر نامیق کە لەهەمان کات بەنوێنەرایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی لەساتی نەخۆشییەکەی لە نەخۆشخانە لەگەڵیان بووە ئەوەشی ئاشکرا کرد، “لەکاتی نەخۆشییەکەی کاک جەوهەر پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان جێگری سەرۆکی پارتی کاک نێچیرڤان بارزانی و کاک جەوهەر نامیق سالم هەبووە، پرسینەوەی بەردەوامیان لە باری تەندروستی کاک جەوهەر هەبووە و هەموو دەرگاکان ئاواڵابوون کە لەهەرکوێیەکی دنیا چارەسەر هەبێ درێغی نەکرێت، بەڵام بەداخەوە هیچ لەگەڵ شێوەی نەخۆشییەکەی نەکرا”.
لەلایەکی ترەوە جەعفەر ئیبراهیم ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لەلێدوانێکدا رایگەیاند “لە ئێستەدا مەكتەبی سیاسی پارتی لە وتووێژدایە بۆ ئەوەی لە رێوڕەسمێكدا تەرمەكەی بگەڕێننەوە هەرێمی كورستان و لە هەوڵداین لە ماوەیەكی زوودا تەرمەكەی بگەڕێنینەوە كوردستان”.
بەپێی زانیارییەکانی نوچەنێت بڕیار وایە لەمەراسیمێکی رەسمی و شایستەدا تەرمی خوالێخۆشبوو جەوهەر نامق سالم لەکوردستان بەخاک بسپێردرێت.
بەبۆنەی کۆچی دوای جەوهەر نامق سالم یەکەم سەرۆکی پەڕلەمان، پەڕلەمای کوردستان سێ رۆژ ماتەمینی لەهەرێمی کوردستان راگەیاند.
هەر ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی راگەیاندو لە پرسەنامەکەدا هاتووە” به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه, ئه‌مڕۆ هه‌واڵى كۆچی دوایی برایه‌كى ئازیز و خۆشه‌ویست و تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌یه‌كى ناسراوى گه‌له‌كه‌مان , كاك جه‌وهه‌ر نامیقم پێگه‌یشت و له‌ناخه‌وه هه‌ژاندمى .
كاك جه‌وهه‌ر هه‌ڤاڵێكى تێكۆشانم بوو , هه‌میشه وه‌ك برا بووین , یه‌ك سه‌نگه‌ر كۆى ده‌كردینه‌وه چ له‌ناو كارى حیزبیی و پێشمه‌رگایه‌تیدا و چ له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و كارانه‌دا , هه‌میشه جێگاى ڕێز و ته‌قدیرى من و هه‌ڤاڵانیی بووه. ڕۆڵى كاك جه‌وهه‌ر له سه‌ركردایه‌تیی كاتى , قه‌د له بیر ناكرێت , پیاوى رۆژه سه‌خته‌كان بوو , بۆیه له ده‌ستدانى نه‌ك هه‌ر بۆ من , به‌ڵكو بۆ تێكڕایی گه‌له‌كه‌مان خه‌ساره‌تێكى گه‌وره‌یه”.
تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری گەورەی کورد جەوهەر نامیق سالم لە پرسەنامەیەکدا دەڵێت”به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك “جه‌وهه‌ر نامیق”م بیست ، له قولاَیی دڵه‌وه به‌شداریی خه‌م و په‌ژاره‌تانم، پرسه‌و ماته‌مینی ئاراسته‌ی ئێوه‌و بنه‌ماڵه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م. كۆچی دوایی كاك جه‌وهه‌ر نامیق خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بوو له گه‌له‌كه‌مان و بزوتنه‌وه دیموكراسی و رزگاریخوازه‌كه‌ی كه‌وت، كه ئه‌و به خه‌بات و تێكۆشانێكی بێ پسانه‌وه‌وه هه‌م له‌سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌كدار، هه‌م له سه‌رده‌می خه‌باتی سیاسیی و حوكمڕانی كوردیدا به‌شداریى تیادا كردوه، له‌ژێرئالاَى(پ.د.ك) ى هاوپه‌یماندا، له ئه‌زمونی حوكمڕانیشدا بووه یه‌كه‌مین سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی كوردستان ، جێ ده‌ستی خۆی له‌و بواره‌دا نه‌خشاند.
هەر ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی پرسەنامەیان راگەیاندو بزوتنەوەی گۆرانیش لەپرسەنامەکەیدا بەبۆنەی کۆچی دوای جەوهەر نامق سالم دەڵێت” دیاره جه‌وهه‌ر نامیق سالم، وه‌ك خه‌باتگێڕێكی شاخ و دڵسۆز و خه‌مخۆرێكی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی كاریگه‌ر و به‌رچاوی هه‌بوه و ناوێكی سه‌نگینه له مێژوی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان.. وه‌ك چۆن له كاری سیاسی و ژیانی په‌رله‌مانی و ئه‌زمونی حوكمداری كوردیدا رۆڵی هه‌بوه، دوا به‌دوای دوركه‌وتنه‌وه‌شی له كاری سیاسی و حیزبایه‌تی وه‌ك چاودێرێكی سیاسی بۆچون و ره‌خنه و پێشنیاره‌كانی سودێكی زۆری به پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندوه و ده‌نگێكی ئاشكرا و دیاری ره‌خنه‌گرتن بوه له چه‌وتی و خراپییه‌كان، هه‌روه‌ك هه‌میشه بۆچون و شرۆڤه‌كانی له‌لایه‌ن خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه پڕبایه‌خ و به هه‌ند وه‌رگیراوه..
كۆچی دوایی مامۆستا جه‌وهه‌ر نامیق سالم خه‌ساره‌تێكی دیار و به‌رچاوه و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كه له ئێستادا هه‌وڵی بونیادنانی ئاینده‌یه‌كی باشتر ده‌دات، پێویستی زۆری به كه‌سانی وه‌ك خوالێخۆشبو هه‌بوو”.
بۆ کۆچی دوای جەوهەر نامق سالم فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانیش لای خۆیانەوە پرسەنامەیەکیان راگەیاند و لە پرسەنامەکەیاندا هاتووە”بەڕێز جەوهەر نامیق وەك یەكەمین سەرۆكی پەرلەمان و كەسایەتی یەكی سیاسی كوردستان خزمەتێكی بەرچاوی بە ئەزمونی دەزگای یاسادانانی هەرێم كرد و ، لەم ساڵانەی دواییشدا هەڵوێستی جوامێرانەی نواند دژ بە گەندەڵی و كەم و كورتیەكان لە هەرێمی كوردستان “.