تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ی بێ مه‌رجی په‌رله‌مانه. ده‌شڵێت “په‌رله‌مان له كوێدا په‌كخرا با له‌وێوه ده‌ستپێبكاته‌وه”.
له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ریفراندۆم پارتی دیموكراتی كوردستان له ریگه‌ی میدیا و به‌رپرسه باڵاكانیه‌وه په‌یامی ئه‌وه‌ی بڵاوکردەوە، كه ده‌ستی له مه‌رجه‌كانی خۆی هه‌ڵگرتووه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌شڵێن “ئاماده‌ین به‌بێ مه‌رج په‌رله‌مانی كوردستان كارابكه‌ینه‌وه”. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای كۆبونه‌وه‌ی دوو قۆڵیان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه و وەک باس دەکرێت، وه‌ڵامی گۆرانیش ئەرێنی بووه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د. رێواز فایه‌ق، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به دوایین هه‌وڵه‌كان بۆ كاراكردنه‌وی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ی بێ مه‌رجی په‌رله‌مانی كوردستانه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین جار ئه‌و داوایه‌مان له پارتی و گۆران كردووه، کە بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هیچ مه‌رجێكیان نه‌بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان نییه، كه ته‌نها بۆ پرسی ریفراندۆم و ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به‌و پرسه بێت، به‌ڵكو پێویسته په‌رله‌مان خۆی چ هه‌نگاوێکی پی باشبوو له‌ویوه ده‌ستپێبكاته‌وه، نه‌ك رێگه‌ی بۆ دابنرێت، پێویسته په‌رله‌مان له كویدا وه‌ستا له‌وێوه ده‌ستپێبكاته‌وه، چ پڕۆژه‌یه‌كی هەبێت كاری له‌سه‌ر بكات.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان له هه‌مواركردنه‌وه‌ی پێڕه‌وی ناوخۆی خۆی دا له‌كارخرا له ویوه ده‌ستپێبكاته‌وه ناوبراو گوتی، مه‌به‌ستم له‌وه نییه په‌رله‌مانی كوردستان ناچار بكرێت له هه‌مواری پێڕه‌وی ناوخۆییه‌وه ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵكوو مه‌به‌ستم له‌و هه‌نگاوانه‌یە، كه له‌و ماوه‌یه‌دا له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه نراون.