نوچەنێت
رۆژی سێشەممە 18-7-2017، ژمارەیەکی زۆر لە هۆزە عەرەبەکانی رۆژئاوای دیجلە لە ناوەندی ناحیەی زومار بۆ پاڵپشتیکردن و بەشداریکردن لە گشتپرسیی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان، گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی، زیاتر لە 30 هۆزی عەرەبی نیشتەجێی رۆژئاوای دیجلە لە ناوەندی ناحیەی زوممار بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان گردبوونەتەوە و خوازیاری ئەوەن، کە ناوچەکە و گوندەکانی دەورووبەری بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان و بەشداری گشتپرسیی باشووری کوردستان بکەن.
هەروەها لێدوانی ئەو بەرپرسانەش رەتدەکەنەوە، کە دژی گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستانن.