لە هەولێر کورد و عێراقیە کۆبونەوە

0

لە هەولێر کورد و عێراقیە کۆبونەوە

نوچەنێت . Krp

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئیئتیلافی عیراقیه‌ و هاوپه‌یمانی كوردستانی كرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ له‌ لایه‌ن ئیئتیلافی عیراقیه‌وه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتیلافه‌كه‌ و ئوسامه‌ ئه‌لنجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ساڵح موتڵه‌گ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵ و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی ئیئتیلافه‌كه‌ و له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانی كوردستانیش فازڵ میرانی و د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و مه‌لابه‌ختیار و ئازاد به‌رواری ئاماده‌بوون، گفتوگۆكرا له‌ باره‌ی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتی سیاسی له‌ وڵات و هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كان له‌ پێناوی كۆتاییهێنان به‌و بگره‌ و به‌رده‌ سیاسییانه‌ی كه‌ وڵات به‌خۆیه‌وه‌ ده‌یبینێت و تیشكیش خرایه‌ سه‌ر بڕیاره‌كانی هه‌ر دوو كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و نه‌جه‌ف.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ تاوتوێكران كه‌ بۆ كۆتاییهێنان به‌ ته‌نگژه‌كه‌ی ئێستای عیراق پێویست به‌ پیاده‌كردنیان ده‌كات كه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ یه‌كێك بوو له‌و ئه‌گه‌رانه‌ .
هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌ستنی هاوپه‌یمانێتی نیشتمانی كرده‌وه‌ له‌ سه‌ر ئاستی عیراق بۆ چه‌سپاندنی سیسته‌می دیموكراتی له‌ وڵات و پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور و رێنه‌دان به‌ به‌رده‌وامبوونی ئه‌و سیاسه‌ته‌ تاكڕه‌ویه‌ی كه‌ ئێستا له‌ عیراقدا پیاده‌ ده‌كرێ‌ و بڕیاریش درا درێژه‌ به‌و كۆبوونه‌وانه‌ بدرێت.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com