بەهمەن قوبادی بووە ئەندامی ئەکادیمیای ئۆسکار

0

نوچەنێت-رووداو
دەرهێنەری سینەمایی ناوداری کورد بەهمەن قوبادی، کرا بە ئەندامی گەورەترین ئەکادیمیای تایبەت بە سینەما لە جیهاندا (ئۆسکار).

بەھمەن قوبادی ساڵی 1969 لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە. فیلمەکانی لە فێستیڤاڵ و کێبڕکێ جیهانییەکاندا خەڵاتی زۆریان وەرگرتووە.
ئەکادیمیای هونەر و زانستە سینەماییەکان ئەو لایەنەیە کە ساڵانە خەڵاتی ئەکادیمی ناسراو بە “ئۆسکار” دەبەخشێ و ساڵی 1927 لە کالیفۆڕنیا دامەزراوە. 

ئەکادیمیاکە زیاتر لە شەش هەزار ئەندامی هەیە، کە تایبەتمەند و پسپۆڕی بواری هونەری حەوتەمن و لەوەش نزیکەی 5800 کەسیان ئەندامی لیژنەی دەنگدانن.

ئەکادیمیای هونەر و زانستە سینەماییەکان بۆ ئەمساڵیش نزیکەی 800 سینەماکاری نوێی لە سەرانسەری جیهانەوە بانگهێشت کردووە بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی بەشە جیاوازەکانی، لەنێو ئەوانەدا نۆ سینەماکاری ئێرانیش هەن، کە دەرهێنەری ناوداری کورد “بەهمەن قوبادی” یەکێکە لەوان. لەنێو ئەو نۆ کەسەدا دوو دەرهێنەری ژنیش هەن، کە بریتین لە لەیلا حاتەمی و گوڵشیفتە فەراهانی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com