نوچەنێت
كونسوڵی نوێی به‌ریتانیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هاوکاری هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە رووی سەربازییەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17-7-2017 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له مارتن وار، كونسوڵی نوێی به‌رتیانیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
بەپێی راگەیەنراوەکە، كونسوڵی نوێی به‌ریتانیا سوپاسی پێشوازی و پشتگیری گه‌رمی داموده‌ز‌گاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی کردووە،هیوای به‌رده‌وامیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا خواست.
مارتن وار، كونسوڵی نوێی به‌رتیانیا “نه‌به‌ردی و چاونه‌ترسیی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا و پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆری به‌رز نرخاند. هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواری سه‌ربازیدا دووپاتكرده‌وه”.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پشتگیریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی كونسوڵی نوێی به‌رتیانیا ده‌ربڕی. هاوکات سوپاسی به‌ریتانیای كرد بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی له بواره‌كانی سه‌ربازی و مرۆیی‌دا پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات و جه‌ختی له به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان كرده‌وه.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا نیشاندا و لەو باره‌یه‌وه رۆڵی به‌ریتانیای به گرنگ زانی.
لەبارەی رەوشی ئابووری، نێچیرڤان بارزانی پوخته‌یه‌كی رایگەیاندووە، به‌ریتانیا ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی هاندانی كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌یه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان، رۆڵی خۆی بگێڕێت به‌شێوه‌یه‌ك هه‌رێمی کوردستان بكه‌نه بنكه‌یه‌ك بۆ پرۆژه‌كانیان له سه‌رتاسه‌ری عێراق.