نوچەنێت
پارێزگارى كه‌ركوك داوا له حەیدەر عەبادى، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق ده‌كات پرۆسه‌ى کۆنتڕۆڵکردنەوەی حه‌ويجه ده‌ست پێبكات. دەشڵێت “بوونى داعش له حه‌ويجه و ده‌ورووبه‌ريدا مه‌ترسييه بۆ سه‌ر پارێزگا هاوسنوره‌كان”.
رۆژی دوو شەممە17-7-2017 نه‌جمه‌دين كه‌ريم، پارێزگارى كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رانى فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارييه‌كانى شارى كه‌ركوكى كرد و پیرۆزبایى سەرکەوتنى لە هێزە هاوبەشەکانى عێراق و پێشمەرگە و حەشدى شەعبى لە ئازادکردنەوەى موسڵ کرد و رایگەیاند”ئەوەی جێگەی داخه دواكه‌وتنى پرۆسه‌ى ئازادكردنى قه‌زاى حه‌ويجه و ده‌وروبه‌رىەتی، سه‌ره‌ڕاى داواكارى به‌رده‌واممان بۆ دەستپێکردنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته و خێرا پاككردنه‌وه‌ى له تيرۆريستان”.
نه‌جمه‌دين كه‌ريم هەروەها گوتیشى “بوونى داعش له حه‌ويجه و ده‌وروبه‌ريدا مه‌ترسييه بۆ سه‌ر پارێزگا هاوسنوره‌كان جگه له‌و بارودۆخه سه‌خته‌ى هاوڵاتييان له‌و ناوچانه‌دا به‌سه‌رى ده‌به‌ن له سايه‌ى تيرۆريستانى داعشه‌وه، بۆیە داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق دەكەین كار بكات بۆ دەستپێكردنی هەڵمەتی ئازادكردنەوەی حەویجەو دەوروبەری لەنزیكترین كاتدا”.
سه‌باره‌ت بە پرۆژه‌خزمەتگوزاریەکانیش پاريزگارى كه‌ركوك دەڵێت “پرۆژه‌ى رێگاى بازنه‌يى كه‌ركوك له سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌يلولى داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت شان به شانى چه‌ندين پرۆژه‌ى تر له بواره‌كانى كاره‌با، رێگاوبان و بنيادنانى خوێندنگا پێش ده‌ستپێكردنى وه‌رزى نوێى خوێندن”.
هاوکات جەختیشی كرده‌وه، له به‌رده‌وامى هه‌ماهه‌نگى نێوان ئيداره‌ى كه‌ركوك و ئه‌نجومه‌نى پارێزگادا بۆ دۆزينه‌وه‌ى ميكانيزمێك بۆ گه‌شه‌پێدانى كه‌رتى كاره‌با و وه‌رگرتنى پاره‌ى وزه‌ى كاره‌با له هاوڵاتييان.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌دا به‌داواداچوون كرا بۆ هه‌ڵمه‌تى وه‌رگرتنى به‌روبومى دانه‌وێڵه له جوتياران، كه تا ئێستا بڕى 200 هه‌زار تۆن گه‌نم و جۆيان لێ وه‌رگيراوه.
پارێزگارى كه‌ركوك داواشى له فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى كه‌ركوك کرد، کە كاربكه‌ن بۆ دابينكردنى وزه‌ى كاره‌با بۆ هاوڵاتييان و دابينكردنى پێداويستييه‌كانى تيمه‌كانى نۆژه‌ندكردنه‌وه له‌به‌ر ڕۆشنايى قه‌يرانى دارايى و ئابورى له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى كاتژمێره‌كانى بڕينى وزه‌ى كاره‌با.