نوچە.نێت
زۆربەی هونەرمەندە بەناوبانگەکانی جیهان پێش ئەوەی ئەکتەر بن ، دەنگی خۆیان لەبواری گۆرانی ووتندا تاقی کردوەتەوە پێیان وابوە ئەتوانن سەرکەوتوو بن.
ئەکتەری بەناوبانگ جاکی شان، یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە نزیکەی 20 ئەلبومی گۆرانی بە ٥ زمانی جیاواز تۆمار کردوە، دوا بەرهەمی جاکی شان، گۆرانیەکە بۆ یاری ئولومپیا ساڵی 2022.
نمایشکاری بەناوبانگ نعومی کامبڵ بەهەمان شێوە لەچەندین ئاهەنگدا گۆرانی وتوە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە، ئەستێرەی بەناوبانگی تەلفزیونی کیم کاردشیان ساڵی 2011 گۆرانیەکی تۆمار کرد بەناوی “Jam(Turn It UP”، زۆرترین پر فرۆشی هەبوە، دوای ئەوە کیم نیوەی قازانجی بەرهەمەکەی بەخشیوەتە “نەخۆشخانەی سانت جود” مناڵان، بەڵام دوای ساڵانێکی زۆر کیم دانی پێدا دەنێت کە پەشیمانە لە گۆرانی ووتن چونکە کیم پێی وایە ناتوانێت لەوبوارەدا سەرکەوتوو بێت،بۆیە وازی لێهناوە.