نوچەنێت
کۆبوونەوەی یەکێتی نیشتمایی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر دەستیپێكرد و بڕیار یەکێتی وەڵامی گۆڕان بە پارت بگەیەنێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان، شاندی یەکێتی لە مەلا بەختیار و حاکم قادر و سەعدی ئەحمەد پیرە پێکهاتووە. تیمی پارتیش لە نێچیرڤان بارزانی و فازڵ میرانی و مەحموود محەممەد پێکهاتووە.
لە کۆبوونەوەکەدا پرسی چوونی شاندەکەی یەکێتی بۆ ئێران و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێدەکرێت.
شەوی رابردوو سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، بە (رووداو)ی راگەیاند: هیچ بەهانە و رێگرییەک لەبەردەم کاراکردنەوەی پەرلەمان نەماوە. پێویستە دەستبەکاربین.
پیرە گوتیشی، ئەمڕۆ لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووینەوە و وەڵامی گۆڕانمان پێیە، سبەی بە پارتی دەگەیێنین. ئومێد دەکەم ئەو هەلە زێڕینەی بۆ کورد هاتووەتە پێشەوە سوودی لێوەربگرێت، ئێستاش کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاوەڕێی ئەوەیە کورد بە هەڵوێستێکی یەکگرتوو، بە پرۆگرام و بەرنامە پێشوازی لەو هەلە مێژووییە بکات”.