سبەی شاندێکی باڵای یەکێتی سەردانی تاران دەکات

0

نوچەنێت
سبەینێ یەکشەممە 16-7-2017، شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەردانی تاران دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە هەفتەی رابردووش جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەسەر داوا و بانگهێشتی فەرمی ئێران، سەردانی ئەو وڵاتەی کرد و لەگەڵ عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و جەعفەر سەحراڕوودی، سەرۆکی نوسینگەی عەلی لاریجانی و هاوکات وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، شاندەکەی یەکێتی بە سەرپەرشتی کۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مەلا بەختیار، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە لەگەڵ چەند ئەندامی باڵای یەکێتی سەردانی تاران دەکەن.

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەم بارەیەوە بە کەناڵی (کوردستان 24)ی راگەیاند “ئامانج لەم سەردانە تاوتوێکردنی ڕەوشی ناوچەکە، عێراق و بەتایبەت باسکردنی پرسی گشتپرسی هەرێمی کوردستانە، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران”.

لەبارەی ئەوەی، کە ئاخۆ  ئەو شاندە کامە بەرپرس و لایەنی کۆماری ئیسلامی دەبینن، نازم دەباغ دەڵێت “ئەمە بەستراوەتەوە بەوەی، کە هەتا ئەوکاتەی، کە شاندەکەی یەکێتی دەگەنە تاران و ئەو ماوەیەی، کە بۆیان دیاری کراوە، سبەینێ دەردەکەوێ لەگەڵ کێ دیدار دەکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com