بەرپرسێکی ژنی داعش لە کەرکوک دەستگیر دەکرێت

0

نوچەنێت
بەرپرسێکی ژنی داعش، دوای دزەکردنی بۆ ناو شاری کەرکوک، لەلایەن پۆلیسی قەزا و ناحییەکانەوە دەستگیرکرا.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری قەزا و ناحیەکانی کەرکوک بە (رووداو)ی راگەیاند: دوای ئەوەی زانیارییان لەسەر دزەکردنی پێگەیشتووە، رۆژی هەینی 14–2017 توانیویانە “تەغرید عەبدوڵڵا، بەرپرسی دیوانی فێرکردنی داعش” لە ناحیەی زاب دەستگیر بکەن، کە هاوژینی “شەفیق سامی سەعید، بەرپرسی سەربازی داعشە لە ناحیەی زاب” و بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوە.

بەڕێوەبەری قەزا و ناحیەکانی کەرکووک گوتیشی ” ئەو ژنە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر رەوانەی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت”.

تەغرید عەبدوڵڵا، بەرپرسی دیوانی فێرکردنی داعش لە ناحیەی زاب


Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com