
کۆبونەوەکەی بارزانی کێشە لەناو فراکسیۆنی گۆڕان دروست دەکات
نوچەنێت
بەهۆی بەشداری سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان لە کۆبونەوەکەی بارزانی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان، کێشە لەنێوان پەڕلەمانتارانی گۆران لەپەرلەمانی کوردستان دروست دەبێت، عەدنان عوسمان رایدەگەیەنێت، پێشتر سەرۆکی فراکسیۆنی گۆرانیان ئاگادار کردۆتەوە بەشداری نەکات بەڵام گوێی پێ نەداون، عەبدوڵای مەلانوریش لای خۆیەوە رایگەیاند سەرۆکی فراکسیۆنی گۆران نوێنەرایەتی من ناکات.
دوای ئەوەی ئەمرۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەڕلەمانی کوردستان کرد، بۆ قسەکردن لەسەر قەیرانەکانی عێراق، و وەرگرتنی راو سەرەنجیان، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆرانیش بەشداری ئەو کۆبونەوەیەی کرد، بەهۆی بەشداریکردنیەوە، کێشە و ناڕەزایی لەناو فراکسیۆنی گۆڕان سەری هەڵدا.
عەبدولای مەلا نوری ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی گۆڕان لای خۆیەوە رایگەیاند، “لە کۆبونەوەکەى ئەمڕۆدا سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان نوێنەرایەتى من ناکات”
نوری لە پەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبووک نوسیویەتی”بونى پەیوەندیەکى یاسایى و ئسوڵى لە نێوان پەرلەمان و سەرۆکایەتى هەرێم و حکومەتدا پێویستە، بەڵام نابێت ئەم پەیوەندیە لە سەر حسابى پەراوێزخستنى پێگە و ڕۆڵى پەرلەمان بێت”. پێشی وایە کە”کۆبونەوەى ئەمڕۆى سەرۆکى هەرێم لە گەڵ نوێنەرى فراکسیۆنەکانى پەرلەمان لە سەر هەر بابەتێک بێت دەبوو سەرۆکى هەرێم بێتە پەرلەمان و قسەکانى بکات و گوێ لە سەرنج و پرسیارو ڕەخنەى پەرلەمانتاران بگرێت. لە سەر ئەو بنەمایەى کە پەرلەمان دەسەڵاتى یەکەمەو نوێنەرایەتى هەموو چین و توێژکان دەکات و مەرجەعى بڕیاردانە لە سەر پرسە چارەنوسسازەکان، بەڵام بەشداریکردنى نوێنەرى فراکسیۆنەکان لەو کۆبونەوەیدا سەلماندی لە ناو خودى پەرلەماندا گومان لە پێگەو مەرجەعیەتى پەرلەمان دەکرێت یان هێشتا خەڵکانێک هەن لە مەکانەتى خۆیان نەگیشتوون”.
هەربۆیە ئەو پەڕلەمانتارەی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت”وەکو ئەندامێکى فراکسیۆنى گۆڕان ڕایدەگەنم بەشداریکردنى سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان بەڕێز (کاردۆ محەمەد) لە و کۆبونەوەیەدا بە هیچ شێوەیەک تەعبیر لە خواستى من ناکات”.
لای خۆشیەوە عهدنان عوسمان ئهندامی پهرلهمانی كوردستان لهفراكسیۆنی گۆڕان به ئێن ئاڕ تی ڕاگهیاند، ئهگهرچی پێشتر كاردۆ محهمهیان ئاگادار كردهوه كه بهشداری كۆبونهوهكهی بارزانی نهكات، بهڵام گوێی به داواكارییهكانی ئهوان نهداوه و بهشداری كۆبونهوهكهی كردووه.
عهدنان عوسمان هۆكاری نیگهرانی بهشێك لهو پهرلهمانتارانهی گۆڕانی بۆ ئهوه گهڕاندهوه، كه بارزانی پهرلهمانی كوردستانی فرامۆشكردهوه و بههیچ شێوهیهك پرس و ڕا به پهرلهمان ناكات.
وتیشی دهبوو سهرۆكی ههرێم خۆی بهاتايه بۆ پهرلهمان، نهك ههركاتێك خۆی مهبهستی بوو سهرۆكی فراكسیۆنهكان كۆبكاتهوه و لهگهڵیاندا كۆببنهوه.
نوچەنێت چەندجارێک پەیوەندی کرد بە کاردۆ محمەد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەڕلەمانی کوردستان، بەڵام وەڵامی تەلەفۆنەکانی نەدایەوە.
بۆ خوێندنەوەی ناوەرۆکی کۆبونەوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کیلیک بکە..