تایبه‌ت: نوچه‌نێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێ لایه‌نی شیعه دژی ریفراندۆم نین، ته‌نها داوای دواخستنی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت “ئه‌و گروپانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كه له ئێرانه‌وه نزیكن دژی گشتپرسین و بەردەوام هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن”.
رۆژی 7-6-2017 مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بە ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانیه‌كان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یه‌كان، بیجگه له گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری كورددستانیان ده‌ركرد، له رۆژی 25-9-2017، دواتر بارزانی به مه‌رسومێكی هه‌رێمی داوای له حكومه‌ت و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد ئاماده‌كاری پێویست بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و سه‌رخستنی پرۆسه‌كه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی لایه‌نه شیعە و سوننه‌كانی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم رایگه‌یاند: به‌وپێیه‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان هاوسنورن له‌گه‌ل ناوچه سوننه‌كان و به هی خۆیانی ده‌زان، بۆیه سه‌رجه‌م لایه‌نه سوننه‌كان دژی ریفراندۆمن له‌و ناوچانه، به‌ڵام لای ئێمه ته‌نها ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان گرنگه و ئه‌وه ئه‌وانن بڕیار له چاره‌نوسی خۆیان ده‌ده‌ن نه‌ك خه‌ڵكی دیكه.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی لایه‌نه شیعه‌كان ده‌ڵێت، لایه‌نه شیعه‌كان دوو جۆرن، به شیوه‌یه‌ك زۆرینه‌یان دژی ریفراندۆمن و به‌شیكی دیكه‌شیان دژی ریفراندۆم نین، به‌لام داوای دواخستی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، چونكه پێیان راگه‌یاندووین له‌م كاته‌دا پێویستمان به كورده.
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له خه‌ڵكی كوردستان، ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و گروپانه‌ی حه‌شدی شەعبی، كه سه‌ر به ئێرانن به ته‌واوی دژی ریفراندۆمن و هه‌ڕه‌شه‌ی جۆر به جۆر ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت له ناوچه جێناكۆكه‌كان، به‌ڵام به‌شێكی دیكه‌ی حه‌شدی شەعبی هێزی عێراقین و هه‌ڵوێستیان نه‌رمتره.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، کە زۆرینه‌ی چینی رۆشنبیر و چینی خوێنده‌واری عێراق، پشتیوانی له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و به‌رده‌وام هانمان ده‌ده‌ن و پێمان ده‌ڵێن ” كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی زوڵم لێكراوه و مافی خۆیه‌تی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت”.