سەفین دزەیی: بەغدا داوای هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە هەولێر دەکات

0

نوچەنێت

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، لە کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی عێراق لە هەولێر، بەغدا داوای هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێی لە هەولێر کردووە. 

رۆژی چوارشەممە 12-7-2017، شاندێکی حکومەتی عێراق سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیراندا کۆبووەوە. شاندەکە لەسەر داوای عەبادی پەیامی تازەی بەغدایان بۆ هەرێمی کوردستان لەبارەی چارەسەری کێشەکان هێنابوو.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (رووداو)ی گوتووە، بەغدا داوای هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێی کردووە لە هەولێر. گوتیشی “شاندەکە هەندێک پرۆپۆزەڵ و پێشنازی هەبوو کە هەردوولا تاوتوێی دەکەن، ئێمە ئەو هەنگاوە بە باش دەزانین بەتایبەت بۆ چارەسەری کێشە هەنووکەییەکان”.

بە گوێرەی راگەێنراوی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق لە رێگەی شاندەکەیەوە داوای هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی موسڵ، هەروەها ئاوەدانکردنەوە و دابینکردنی ئاسایشی شارەکە. 

شاندەکەی بەغدا بە سەرۆکایەتی عەبدولجەبار لعێبی، وەزیری نەوت، لە وەزیرەکانی کارەبا، کشتوکاڵ و پەروەردە پێکهاتبوون. ئەوەی لەگەڵ هەولێر باسیان کردووە لەگەڵ خۆیان بردیانەوە بەغدا و دەیخەنە بەردەست سەرۆکوەزیرانی عێراق.

شاندەکەی حکومەتی عێراق بۆ چەند کاژێرێک لە هەولێر مانەوە و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیران و وەزیرە هاوتاکانیان کۆبوونەوە. یەکەم شاندی فەرمی عێراقە دوای بڕیاری گشتپرسی باشووری کوردستان دێنە هەولێر.

بەپێی راگەێنراوەکە، 
هەردوولا گفتوگۆیان بەردەوام دەبێ بۆ پێکهێنانی کۆمیتەیەکی هاوبەش بۆ رێکخستنەوەی هەماهەنگی نێوان بەغدا و هەولێر، بە تایبەت لە بواری نەوت و کارەبادا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com