
بارزانی: ئێمه له عه‌قڵیه‌تی به‌رێوه‌بردنی ئێستای عێراق ده‌ترسێین
نوچەنێت
ئەمرۆ لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەڕلەمانی کوردستان، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، کورد لە عەقڵیەتی بەڕێوەبردنی ئێستای عێراق ئەترسێت، وتیشی، پەیوەندی کورد‌و شیعە بە تاکە کەسێکەوە بەند نییە.
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بارزانی تیشكی خسته سه‌ر دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی كه دووچاری بۆته‌وه و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌دا و رایگه‌یاند “په‌رله‌مانی كوردستان به‌ره‌نج و خه‌باتی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و تێكرای گه‌لی كوردستان هاتۆته‌دی ، بۆیه راوێژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چی بكرێ له به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌نگژه‌یه و چۆنیه‌تی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان، به‌رگریكردن له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و ئاینده‌كه‌ی، بایه‌خی خۆی هه‌یه وده‌بێ په‌رله‌مانی كوردستان له‌م رووه‌وه رۆڵی كاریگه‌ری خۆی ببینێ، ته‌نگژه‌كه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق ته‌نگژه‌یه‌كی قوله و بۆ چه‌ند ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ته‌نگژه‌كه‌ش شه‌خسی نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كراوه وروژاندنی بوونی ئه‌و ته‌نگژه‌یه بووە، ئێمه خاوه‌ن ده‌ستوورین و پێویسته هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی ئه‌و ده‌ستووره بێت و پابه‌ندنه‌بوونی هه‌ندێ لایه‌نێكیش به‌و ده‌ستووره ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی ئێستای خۆڵقاندووه .”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکۆبونەوەکەدا باسی سه‌ر رێككه‌وتتنامه‌ی هه‌ولێر کرد، كه حكومه‌تی ئێستای لێ كه‌وته‌وه ئەوەشی خستەروو پاشگه‌زبوونی لایه‌نێك له‌و رێككه‌وتنه‌و دژایه‌تیكردنی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مافی گه‌لی كوردستانه‌وه هه‌بێت و چۆنیه‌تی چونی شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا و مۆركردنی چه‌ند رێككه‌وتنێك كه ئه‌وانیش نه‌خرانه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ، ئه‌مه سه‌ره‌رای رووناكی خستنه سه‌ر گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و غاز و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌ولێر و نه‌جه‌ف .
لەبارەی مه‌ترسییه‌كانی كوردستان، بارزانی وتی” ئێمه له عه‌قڵیه‌تی به‌رێوه‌بردنی ئێستای وڵات ده‌ترسێین و ده‌بێ ئه‌و عه‌قڵیه‌ته بێته گۆڕین و هاوپه‌یمانی كوردیش له‌گه‌ڵ برایانی شیعه به تاكه كه‌سێكه‌وه به‌ند نییه به‌ڵكو له‌وه زۆر گه‌وره‌تره و به‌هه‌مان شێوه‌ش سه‌یری پێكهاته‌كانی دیكه ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ریان به مافی گه‌لی كوردستان هه‌یه ، ئێمه نابیینه لایه‌ن له هه‌ر ململانێیه‌كی تایفی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بوو به سیاسی ئه‌وه ده‌بینه لایه‌ن و پێویسته هه‌موو بژارده‌یه‌ك بخه‌ینه به‌رچاومان” .