
فازل میرانی: ئەگەر کورد بەرانبەر بەغدا سەرنەکەوێت تاکڕەویی لەعێراقدا دەچەسپێت
نوچەنێت
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، رایگەیاند، ئەگەر کورد لەم سیراعەی نێوان بەغداو هەولێر سەرنەکەوێت خەتەر لەسەر مانەوەی کوردستان دروست دەبێت، رەتیشکردەوە کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا، کێشەی شەخسی و حزبی و بن.
ئەمرۆ لە دهۆك بەبۆنەی 36 ساڵهى یادی ههڵگیرسانى شۆرشى گوڵان، سمینارێك بۆ فازڵ میرانى سكرتێرى مهكتهبى سیاسى پارتى رێكخرا، له بەشێکی سمینارهکە کە ژمارهیهك له بهرپرسانى حكومى و حزبى و لهشكرى ئاماده بوون، میرانی باسی کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدای کردوو رایگەیاند، کێشەی کوردستان و بەغدا کێشەی حزبی و شەخسی نین و وتی”کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کێشەی شەخس نییە، خەڵکێک تەسەروی ئەوە ئەکەن یان وا تەفسیری دەکەن کە خیلاف لەنێوان پارتی و ئاغای مالیکیدا هەیە، یان خیلافێک لەنێوان سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیە، نەخێر وانییە، بەڵکو خیلاف لەنێوان عێراقییەکان بەشێوەیەکی گشتی هەیە، و سیراعێک هەیە لەنێوان هەرێم و حکومەتی ئیتیحادی، لەسەر شێوەی بەڕێوەبردنی عێراق، کە بەهۆی خۆشاردنەوە لە ئیلتیزاماتی خۆیان بەرانبەر هەرێمی فیدڕالی کوردستان دروستبووە، سیراعی ئێمە لێرەدایە”.
میرانی لە سیمینارەکەیدا هۆشداریدا کە ئەگەر کورد لەم سیراعەدا سەر نەکەوێت، خەتەر لەسەر مانەوەی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت و رایگەیاند”لەم سیراعەدا دەبێت ئێمە هەموو یەک دەست بین، تا سەرکەوین، چونکە ئەگەر سەرنەکەوین تاکڕەویی لەعێراقدا دەچەسپێت، ئەوەش خەتەرە لەسەر عێراق و زیاتریش خەتەرە لەسەر ئێمە”.