سینەماکارێکی کورد نازناوی باڵیۆزی یونیسکۆی وەرگرت

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

رێکخراوی پەروەردە و رۆشنبیریی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسکۆ) رایدەگەیەنێت، سینەماکارێکی کورد نازناوی باڵیۆزی کولتووریی نەتەوە یەکگرتووەکانی وەرگرت و ئەم نازناوەش دوای بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی (ماسیی گەورە) هات.
 
رێکخراوی پەروەردە و رۆشنبیریی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسکۆ) لە راگەیێندراوێکدا، تەیموور قادری، سینەماکاری گەنجی کوردی بۆ وەرگرتنی نازناوی باڵیۆزی کولتووریی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستنیشان کرد.

یونیسکۆ لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، بەخشینی نازناوی باڵیۆزی کولتووریی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سینەماکار تەیموور قادری لەپای کورتە فیلمی سینەمایی (ماسیی گەورە) یە کە ئەو سینەماکارە کوردە بەرهەمی هێناوە.

نێوەڕۆکی فیلمەکەی تەیموور قادری لەبارەی چیرۆکی خنکانی ئالان کوردییە لە دەریای ناوەڕاست و کۆچی نایاسایی بەرەو ئەوروپا و ئەو کورتە فیلمەش سەرنجی رێکخراوی پەروەردە و رۆشنبیریی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی راکێشا.

تەیموور قادری خەڵکی شاری کامیارانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و خاوەنی چەندین کورتە فیلمە و هەریەک لە فیلمەکانی، هەنار میوەی بەهەشتە، لەبانی ماڵەکەمان دەدرێ، کاتژمێر و باوەش و ماسیی گەورە لە کورتە فیلمە بەناوبانگەکانی قادرین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com