تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم سنوره‌كان توندوتۆڵ بكات و رێگه له‌هێنانی به‌نزینی خراپ بگرێت بۆ ناوخۆی هه‌ریم، ده‌شڵێت “كۆمپانیای شیش و چیمه‌نتۆ هه‌یه به‌نزین ده‌هێنێته ناو هه‌رێمی كوردستان”.
له ماوه‌ی رابردوودا له سنوری پارێزگای سلێمانی له رێگه‌ی خاڵه سنورییه‌كانه‌وه 36 ته‌نكه‌ری به‌نزینی ژه‌هراوی هێندرابوونه‌وه هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كه دواتر ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و 36 ته‌نكه‌ره به‌نزینه ژه‌هراویه‌دا گیراو ره‌وانه‌ی ئێران كرانه‌وه، به‌ڵام هیچ سزایه‌كی ماددی كۆمپانیای هاورده‌كار نه‌درا، كه ده‌بوو 2 ملیار و 900 ملیۆن دینار سزا بدرێت، به‌ڵام ئه‌و سزایە نه‌دران، هه‌ر ئه‌مڕۆش كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه جیاوازه‌كان له سلێمانی یاداشتێكی چه‌ند خاڵیان دایه حكومه‌ت و داواكاری گشتی بۆ توندكردنی سنوره‌كان و رێگه‌گرتن له هاورده‌ی به‌نزینی خراپ ژه‌هراوی و سزادانی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی به‌نزینی خراپ و ژه‌هراوی ده‌هێننه هه‌رێم.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، شێركۆ حه‌مه ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی یاداشته‌كه‌یان بۆ حكومه‌ت و داواكاری گشتی بۆ باشكردنی كوالێتی به‌نزین و توندكردنی سنوره‌كان رایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌و رووداوانه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا له سنوری سلێمانی روویاندا، هه‌ر له‌و 36 ته‌نكه‌ره به‌نزینه ژه‌هراوییه‌بەبێ سزا گه‌ڕێندرانه‌وه ئێران و گڕگرتنی چه‌ند عه‌مبارێكی به‌نزین، یاداشتێكی چه‌ند خاڵیمان دایه حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌هیوای توندكرنی سنوره‌كان بۆ رێگه‌گرتن له هێنانی به‌نزینی ژه‌هراوی و خراپ، كه زیانی بۆ ته‌ندروستی هاوڵاتیان هه‌یه.
شیركۆ حه‌مه ئه‌مین ئاماژه به‌وه ده‌كات، داوامان كردووه تاقیگه‌ی ناوه‌ندی كوالێتی به‌نزین، كه ئیستا ته‌نها له هه‌ولێر هه‌یه له سلێمانیش بكرێته‌وه، چونكه ته‌نها ئه‌و تاقیگه‌یه‌ی هه‌ولێر ناتوانرێت كۆنتڕۆڵی هه‌موو كوردستان بكات و كه‌مه بۆیه پێویسته له شوینه‌كانی دیكه‌ش بكرێته‌وه، ده‌شڵێت “له ئیستادا له سنوری پارێزگای سلێمانی ته‌نها سێ تیمی گه‌ڕۆك هه‌یه”.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، له سنوری سلێمانی كۆمپانیای شیش و چیمه‌نتۆ هه‌بووه به‌نزینی هاورده كردووه، كه ئه‌مه حاڵه‌تێكی خراپه، چونكه هاورده‌ی به‌نزین پێویستی به كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ند هه‌یه و كاری هه‌موو كۆمپانیایه‌ك نییه.
شیركۆ حه‌مه ئه‌مین ده‌شڵێت، له ماوه‌ی رابردوودا له سنوری سلێمانی و مه‌رزی باشماخ، جۆره به‌نزینێك هاورده‌كراوه، كه ده‌بێت رێژه‌ی بنزایەكه‌ی %1 بێت، كه‌چی رێژه‌كه‌ی %12 بووه، كه هه‌مووی ژه‌هره و چه‌ندین نه‌خۆشی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه بۆیه ده‌بێت چاره‌سه‌ربكرێت.
شێركۆ حه‌مه ئه‌مین جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌م كه‌یسه داواكاری گشتی له‌سه‌ر خه‌ته و ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان په‌ك نه‌خرایه وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانمان بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرد، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ئیستادا په‌رله‌مان په‌كخراوه.