
به‌یانێك له سه‌رۆك كۆماره‌وه بۆ گه‌لی عێراق ی به‌ڕێز
پرۆسه‌ی سیاسیی له وڵاته‌كه‌مان روبه‌ڕوی گرێ و گۆڵ و كۆسپ و ئاڵۆزیی بوه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئیفلج بونی ئابوریی و په‌ك كه‌وتنی كه‌رت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و كۆسپ خستنه به‌رده‌م پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كات كه گه‌له‌كه‌مان مافێتی داوای باشكردن و گه‌شه‌پێدانیان ده‌كات .ئه‌مه‌ش پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌و بیركردنه‌وه و گه‌ڕان به‌دوای ده‌ره‌تانێكه له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا .
كاتێك كه رازی بوم به پۆستی سه‌رۆك كۆمار، كردمه مه‌رجێك ده‌بێت جێگای ره‌زامه‌ندیی و پشتیوانیی هه‌مو فراكسیۆنه‌كانی پارله‌مان بم كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ده‌كه‌ن ، به‌ڵێنیشم دا كه بێ لایه‌ن بم ، له روانگه‌ی ئه‌و پره‌نسیبه ده‌ستورییه‌ی كه هاوڵاتییان هه‌موی یه‌كسانن له ئه‌رك و مافه‌كاندا .
له روانگه‌ی په‌رۆشیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی بانگهێشتی كۆبونه‌وه‌ی نیشتمانیم كرد تا لایه‌نه جیاجیاكان كێشه‌و داواكاریی و تێڕوانینه‌كانیانی تیادا بخه‌نه رو ،دوای ئه‌وه‌ش نامه هه‌شت خاڵییه‌كه‌م خسته رو كه وای ده‌بینم زه‌مینه‌یه‌كی باش ده‌ره‌خسێنێت بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگی بنیاتنه‌ر له كه‌ش و هه‌وایه‌كی دور له شه‌ڕی ناو میدیا و هه‌ڕه‌شه له‌یه‌كتر كردن ، تا چاره‌یه‌كی عه‌قڵانی دابنرێت له چوارچێوه‌ی ده‌ستور و رێككه‌وتن و لێك تێگه‌یشتنه‌كانی پێشودا ، چاره‌سه‌رێك كه وڵات دوربخاته‌وه له مه‌ترسییه نادیاره‌كانی ده‌ره‌نجامی ئه‌و ورژاندن و روبه‌ڕوبونه‌وانه .
دڵنیام هه‌ڤاڵه‌كانم سه‌ركرده‌ی كوتله‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران زانا‌و ژیرن وه‌ك من هه‌ست ده‌كه‌ن به په‌رۆش بون بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمان و ئاسوده‌یی هاوڵاتییان ،بۆیه پێشبینی ده‌كه‌م بانگهێشته‌كه‌م په‌سه‌ند بكه‌ن بۆ به‌رده‌وام بون له دیالۆگی بنیاتنه‌ر .
خوشكان و برایان
من زۆر دڵنیام مه‌ترسیی هه‌لومه‌رجی ئێستا به جۆرێكه كه پێویست ده‌كات په‌له بكرێت له دانیشتن له‌سه‌ر مێزی دیالۆگی برایانه‌و و بنیاتنه‌ر ،پێم وایه ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانی هه‌نگاو بنێین به‌ره‌وه دیالۆگ ،ئه‌وا گرژیی و ئاڵۆزییه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن و كێشه‌و گرفته‌كانی ئێستاش كه‌ڵه‌كه ده‌بن ،بۆیه داوا له هه‌ڤاڵه‌كانم ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی گه‌ل هه‌ڵیبژاردون بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی پرۆسه‌ی سیاسیی ،به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌مه‌وه بێن بۆ خزمه‌تكردنی نیشتمانه‌كه‌مان ئاسایش و ئۆقره‌ییه‌كه‌ی و له پێناوی سه‌ربڵندیی و ئاسوده‌یی و خۆشگوزه‌رانیی گه‌له‌كه‌ی دا .
جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆك كۆمار