نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتگیریی خۆی بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری له توركیا دووپات ده‌كاته‌وه.
ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە”ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21-3-2015، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ڕێوڕه‌سمی پیرۆزكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا له ئامه‌د، په‌یامی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان خوێندرایه‌وه، كه له وه‌ڵامی بانگهێشتكردنی به‌ڕێزیان بۆ ڕێوڕه‌سمه‌كه، ئاراسته‌ی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان هاوسه‌رۆكانی HDP، DTK و DBPی كردبوو“.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”له په‌یامه‌كه‌یدا،نێچیرڤان بارزانی وێڕای سوپاسكردنیان بۆ بانگهێشتكردنی بۆ ڕێوڕه‌سمه‌كه، نه‌ورۆزی ئه‌وان و هه‌موو كوردستانیان پیرۆز ده‌كات و هیوا ده‌خوازێ جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ ته‌واوی كورد و كوردستانیان و گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهان، سه‌ركه‌وتن و شادی بهێنێت“.
ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە” له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پشتگیریی خۆی بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری و دوایین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌م پێناوه‌دا نراون، دووپات ده‌كاته‌وه و ئاماده‌ییی هه‌موو هاوكارییه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی ئاشتی نیشان ده‌دات“.