لەم فیلمەدا جەرگ سوتانی باوک و دایکی کورد، شەهیدکردنی گەنجی کورد ببینە و تفێک لەسیاسەت بکە

0

 لەم فیلمەدا جەرگ سوتانی باوک و دایکی کورد، شەهیدکردنی گەنجی کورد ببینە و تفێک لەسیاسەت بکە

نوچەنێت

ئەم فیلمە بۆخۆی دەدوێت، لێرەدا کامێرا لە پێنوسەکانی نوچەنێت بوێرترە، کام پێنوس توانای نوسینەوەی ئەم چیرۆکەی هەیە؟، کەم قەڵەم ئەتوانێ تەعبیر لەدڵی سوتاوی ئەو دایک و باوکە جەرگ سوتاوە بکات؟، کێ دەتوانێ کۆسکەوتنی ئەو خوشکە دڵپڕ لەگریانە بنوسێتەوە؟، ئێمە قەڵەمەکانمان توانای نییە ئەم چیرۆکەتان بۆ بنوسن، بۆیە جێی دەهێڵین بۆچاوی کامیرا، لەوێ خۆتان ببین و هاوخەمی ئەو دایکەبن، کە وەک خۆی دەڵێت ئاگر لە جەرگی بەربووە، هاوخەمی ئەو باوکە بن لەجێی لەباوەشگرتنی کوڕەکەی، داوادەکات ملپێچی ملی کوڕەکەی بۆ هەڵبگرن، تا وەک یادگاری لای بمێنێتەوە، ببینن وڵاتێک چی بەسەر دێت!!!، بڕوانن بەرهەمی خەباتی خەڵک چی بوو!!!، رامێنن چۆن داواکاری خەڵک وەڵامی کوشتنە!!!، خۆپیشاندانی خەڵک چۆن بارگاوی دەکرێت بەسیاسەتە دۆڕاوەکان!!، لەگەڵمان بن با هاوار بکەین، گوێی سیاسییەکان کاس بکەین، بڵێن لێمان گەڕێن، چیدی بەخەمەکانی ئێمەوە بازرگانی مەکەن، چیدی مەمان کەنە کارتی بردنەوەی گەمە سیاسیە دۆڕاوەکانتان، جەرگی دایکانی تریش پڕ مەکەن لەئاگر وەک ئەم دایکە،  ئێمە ناڵێین ئێوە ببینن ئەم خەمە…. دواتر تفێک لەسیاسەت بکەن.

بۆ بینینی فیلمەکە کیلک لێرە  بکە  ……. یان کلیک لەسەر وێنەکە بکە…

bilal

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com