ئاسۆ جه‌بار
پێویسته ئه‌و پرسیاره جه‌هه‌نه‌میانه‌یه بكه‌ینه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئه‌و غه‌زه‌به شارستانییه:
ئایا ئه‌وانه كێن به‌رژه‌وه‌ندیان له‌كوشتن‌و به‌رپاكردنی فه‌زایه‌كی وه‌حشیگه‌ریی نائارام‌و پڕ ترس‌و تۆقاندندایه..؟ كێن ئه‌وانه‌ی فیشه‌ك ده‌نێن به مێشك‌و جه‌سته‌ی مناڵ‌و گه‌نج‌و رۆژنامه‌نوس‌و نوسه‌ر‌و ره‌خنه‌گره‌كانه‌وه..؟ ئه‌و هێزانه له‌كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرن‌و سه‌ر به چ ده‌زگایه‌كی ئیستیخباراتی‌و ته‌سفیه‌گه‌ران‌و له‌سه‌ر چ نه‌خشه‌یه‌كی مه‌رگ قوربانییه‌كان ریز ده‌كه‌ن‌و لیستی مه‌رگ ده‌نوسنه‌وه..؟ ئایا ئیشی مافیاكان ته‌نها تاڵانكردنی نیشتیمانه یان ئه‌ركێكی جه‌هه‌نه‌می دیكه‌شیان هه‌یه، وه‌ك رفاندن‌و كوشتنی رۆژنامه‌نوس‌و داپڵۆسین‌و گه‌له‌كۆمه‌كێ‌و تۆقاندنی خه‌ڵك‌و رۆژنامه‌نوسان‌و رۆشنبیران..؟ ئایا ئیشی حیزب دژایه‌تیكردنی خه‌ڵك‌و كوشتنی خۆپیشانده‌رانه وه‌ك پارتی نادیموكراتی ناكوردستانی؟ ئایا ئیشی ده‌زگای دژه تیرۆر ئه‌وه‌یه شه‌و وه‌ك چه‌ته هه‌ڵكوتنه سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنێكی سه‌ربه‌خۆ‌و بیسوتێنن؟ ئایا ئیشی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌وه‌یه سه‌فه‌ر بكات‌و مه‌دالیا بكاته ملی‌و حیزبه‌كه‌شی له‌كوردستان وه‌ك وه‌حشی خه‌ڵك بكوژن؟ ئایا ئیشی سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بڕیار بده‌ن هێزێكی وه‌حشیگه‌ری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی شار بكات‌و خه‌ڵك بترسێنێت؟ ئایا ئیشی ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌وه‌یه عه‌سابه‌و مافیاكانی خۆیان ره‌وانه‌ی مه‌یدانی ئازادی بكه‌ن‌و خێمه‌كان بسوتێنن‌و خه‌ڵك داپڵۆسن؟
زۆر به ساده‌یی ئه‌وانه‌ی سه‌رسه‌ختانه شه‌ڕی مانه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی هه‌رچی زیاتری گه‌نده‌ڵی‌و ناعه‌داله‌تی‌و نائینسانیه‌تیان به‌رپاكردووه، سودمه‌ندی یه‌كه‌من له‌ده‌مكوتكردن‌و شه‌رعیه‌تدان به كوشتن‌و لێدان‌و داپڵۆسین. ئه‌وانه‌ی كوشنده‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی میدیای ئازاد‌و جیاوازییه رۆشنبیرییه‌كانن‌و خوازیارن تا قیامه‌ت وه‌ك جه‌لاد بمێننه‌وه. ئه‌وانه‌ی تاسه‌رئێسك دژایه‌تی رۆژنامه‌نوسان‌و میدیای ئازاد ده‌كه‌ن‌و ده‌ستی تاوان‌و خیانه‌تیان بۆ راده‌كێشن، ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی چه‌ندین ده‌زگای مافیایی‌و میلیشیایین پێكڕا هه‌میشه گومانی جدیان له‌سه‌ره كه داڕێژه‌ر‌و خولقێنه‌ری فه‌زایه‌كی كوشنده‌و تۆقێنه‌رن.
فه‌رهه‌نگی حیزب زاده‌ی ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌یه‌و سنوره‌كانی ژیان‌و بیركردنه‌وه‌و گفتوگۆ‌و جیاوازی‌و لێكنه‌چوون به‌رته‌سكده‌كه‌نه‌وه‌و ئاسته‌كانی روانین بچوكده‌كه‌نه‌وه، میتۆدی سیاسی له‌كۆمه‌ڵگه داخراوه‌كاندا سه‌رباری ئه‌وه‌ی میتۆدێكی هه‌زیل‌و كۆن‌و ژه‌نگگرتووه، هاوكات میتۆدێكی نائه‌خلاقی‌و ترادسیۆنیشه، نه‌گۆڕینی ئه‌و ستراكچه‌ره ژه‌نگرتوه‌و قبوڵنه‌كردنی هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی دیار له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی‌و نائه‌كتیڤی‌و شه‌رعیه‌تدان به شێواز‌و سه‌روه‌رییه دیكتاتۆرییه‌كانی سه‌رۆك‌و مشه‌خۆره‌كان له‌كڵێشه‌یه‌كی سته‌مكاریی نه‌گۆڕ‌و نائه‌كتیڤدا به‌رهه‌مهێنه‌ری مرۆڤگه‌لێكی ته‌لقینكراوی گوێڕایه‌ڵی رامكراوه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و حیكایه‌ته بچوكانه‌ی كه سه‌روه‌ختێك ده‌بن به سته‌م‌و زه‌بر‌و هزر‌و كرده‌گه‌لێكی كوشنده، نابنه به‌رهه‌مێنه‌ری هیچ خه‌ونێك‌و ئیراده‌یه‌كی جیاوازی روانین، هه‌موو ئه‌و فه‌نتازیانه‌ش ده‌كوژێت كه خه‌ون به كرانه‌وه‌و جیاوازی‌و ده‌رچون له‌و حیكایاتانه‌وه ده‌بینێت. دواجار تاكه فه‌نتازیای گه‌وره فه‌نتازیای زه‌بروزه‌نگه كوشنده‌كانه.
ئه‌و فه‌رهه‌نگه هێنده داخراوه كه له‌بازنه‌یكی داخراو و كاره‌ساتبار‌و وێراندا ده‌خولێته‌وه. ئه‌م فه‌رهه‌نگه به‌رهه‌مهێنه‌ری دۆگمایی‌و خولقێنه‌ری فه‌زایه‌كی نائینسانی‌و ناشارستانییه بۆ شه‌رعیه‌تدان به زه‌بروزه‌نگ‌و هه‌ر كرده‌یه‌كی نائینسانی.
له‌كۆتایدا مه‌ترسیدارترین‌و جه‌هه‌نه‌میترین دۆخی زه‌بروزه‌نگ، ئه‌وكاتانه‌یه كه زه‌بروزه‌نگ ده‌بێته فه‌نتازیا، هه‌ر له‌فه‌نتازیای كوشتنه‌وه تا فه‌نتازیای لێدان‌و داپڵۆسین‌و رفاندن‌و شه‌رعیه‌تدان به هێشتنه‌وه‌ی نهێنی‌و حه‌شارگه‌و كارائه‌كته‌ر‌و هێز‌و جه‌به‌ڕوتی سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر‌و خامۆشكردنی هه‌ر جیهانبینی‌و كرده‌یه‌كی زیندووی شارستانی‌و رۆشنبیریی‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌رۆشنبیران‌و رۆژنامه‌نوسان‌و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه.
ئینسانكوژه‌كان وه‌ك هێزێكی تۆقێنه‌ر
ئه‌م دیارده‌یه هه‌ڵگری دنیایه‌ك به‌ڵگه‌و شیكاری گرنگه كه له‌سه‌ر ئاستی رۆشنبیری‌و شارستانی‌و سیاسی ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ن كه چیتر شاردنه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كان ناتوانێت رووی گه‌شی نائینسانیه‌ت‌و وه‌حشیگه‌ریانه‌ی ئه‌و هێزانه بشارێته‌وه.
دیارده‌ی لێدان‌و ڕفاندن‌و كوشتن، پێكڕا دیارده‌گه‌لێكی چه‌ته‌گه‌ریی رێكخراو و به‌رنامه‌بۆداڕێژراوه، له‌فۆرمێكی وه‌حشیگه‌ری‌و نایاسایی‌و نائینسانی‌دا، هه‌وڵێكی مه‌ترسیداره بۆ خولقاندنی كه‌شوهه‌وایه‌كی تۆقێنه‌ر‌و هه‌ڕه‌شه‌ئامێز، سازكردنی فه‌زایه‌كی وه‌حشیگه‌رییه‌یه كه له‌سه‌روه‌ختی شه‌ڕی ناوخۆكان‌و پیاوكوشتن‌و ژنكوشتن‌و ڕفاندنه‌كاندا خولقێنه‌ری ترس‌و نائه‌خلاقیه‌تیه‌كی گه‌وره بوون. گه‌ڕانه‌وه‌ی مافیاكان گه‌ڕانه‌وه‌ی كوشتن‌و رفاندن‌و مه‌رگ‌و چه‌ته‌گه‌رییه نهێنی‌و حه‌شارگه نادیار‌و تاریكه‌كانی مه‌رگه.
دواجار پێكرا ئه‌م دیارده‌و كرده نائینسانی‌و ناشارستانی‌و نائه‌خلاقیانه خولقێنه‌ری فه‌رهه‌نگێكی وه‌حشیگه‌رانه‌و چه‌ته‌گه‌رانه‌ن بۆ سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر‌و سه‌ركوتكردنی حه‌قیقه‌ت‌و ناشرینكردنی به‌ها رۆشنبیری‌و ئه‌خلاقی‌و ئینسانییه‌كان.
-ئه‌م دیاردانه پێكڕا هێزگه‌لێكن بۆ بچوكردنه‌وه‌ی یاسا‌و ناشرینكردنی ئاستی شارستانی‌و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگه.
-له‌پشت هه‌ر رووداوێكی كوشتنه‌وه، له‌په‌نا هه‌ر دیارده‌یه‌كی داپڵۆسین‌و چه‌ته‌گه‌رایی‌و ڕفاندندا، هێز‌و تاقمێكی باڵاده‌ست‌و حیزبی‌و مافیای كوتله‌گه‌را‌و گه‌نده‌ڵخۆر‌و مورته‌زه‌قه ئاماده‌یه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی زوربه‌ی هه‌ره زۆری فایلی ئه‌و رووداوی كوشتن‌و ڕفاندن‌و داپڵۆسینی خه‌ڵك‌و رۆژنامه‌نوس‌و نوسه‌رانه له‌دادگا داده‌خرێن‌و به‌دواداچوونی بۆ ناكرێت‌و تائێستا هیچ كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه ده‌ستگیر نه‌كراون‌و هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتی خۆی ده‌رنه‌بڕیوه.
دواجار گۆرونكردنی قوربانییه‌كان ته‌نها كرده‌گه‌لێكی وه‌حشیگه‌ریی نیین، به‌ڵكه هه‌وڵێكی كوشنده‌ن بۆ تۆقاندنی كۆمه‌ڵگه‌و دروستكردنی ترس، مافیاكان ته‌نها ده‌سته‌وتاقمێكی چه‌كدار‌و پیاوكوژ نیین، به‌ڵكه شانه‌و ده‌سته‌گه‌لێكی رێكخراو و داتاكراون ده‌زانن چی ده‌كه‌ن‌و كێ ده‌ڕفێنن‌و كێ ده‌كوژن.
دیارده‌ی مافیاگه‌ری‌و شه‌قاوه‌كان به‌شێكی ناشرینی ئیرهابه، ئیرهاب ته‌نها كوشتن‌و تۆقاندنی ئینسانه‌كان نییه‌ـ وه‌كچۆن ئیرهابێك هه‌یه بۆ كوشتنی ئینسان، ئیرهابێكی بێ ماناتر‌و نامرۆڤانه‌تر‌و رێكخرا‌وتریش له‌ئارادایه بۆ كوشتنی یاسا‌و ئازادی راده‌ربڕین‌و مافه شارستانی‌و ژیارییه‌كانی تاكه‌كه‌س‌و كۆمه‌ڵگه. ئیرهاب ته‌نها سوتاندنی شه‌قامێك نییه به ئینسانه‌كانه‌وه، چۆڵكردنی شه‌قامه‌كان‌و رێگرتن له‌به‌رده‌م هه‌ر ناڕه‌زاییه‌كی شارستانی له‌شه‌قامه‌كاندا جۆرێكی دیكه له‌ئیرهابی شارستانی.